close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ئێران

سەرتیپی دووەم "کورۆش بازیار"، فەرماندەی یەکینەکانی فریاگوزاری شیراز کوژرا

۱۷ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
سەرتیپی دووەم "کورۆش بازیار"، فەرماندەی یەکینەکانی فریاگوزاری شیراز کوژرا
سەرتیپی دووەم "کورۆش بازیار"، فەرماندەی یەکینەکانی فریاگوزاری شیراز کوژرا

ناوەندی ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای فارس کە دەکەوێتە ناوەندی ئێران، بە دەرکردنی ئاگادارییەک ڕایگەیاند کە "سەرتیپ دووەم کورۆش بازیار فەرماندەی یەکینەکانی فریاگوزاری شیراز، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێ‌شەممە ۱۷ی ڕێبەندان کوژراوە".

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، نزیک لە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە زاری ناوەندی ڕاگەیاندنی پۆلیسەوە بڵاویکردەوە کە "کاتژمێر ۴ی سەرلەبەیانی ڕۆژی سێ‌شەممە ۱۷ی ڕێبەندان، یەکەکانی گەشتی چاوەدێری بە فەرماندەیی سەرتیپ کورۆش بازیار، فەرماندەی یەکینەکانی فریاگوزاری شیراز، لە کاتی دەوامدا، گومان لە وانێت نیسانێک دەکات و هەوەڵ دەدات کە ڕایبگرێت، بەڵام شۆفێری ماشێنەکە بەبێ سەرنج‌دان ڕادەکات".

بە پێی زانیارییەکانی پۆلیسی فارس، هێزەکانی پۆلیس دوای ئەوەیکە بۆ ماوەیەکی زۆر وەدووای ئۆتۆمبێلەکە دەکەون، تەقە لە تەگەرەکەی دەکەن و ڕایدەگرن. بەڵام لەو کاتەدا کە خەریکی پشکنینی باری وانێتەکە بووە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری پێژۆ کە بە وتەی پۆلیس ئیسکۆڕتی وانێتەکە بووە بە خێرایەکی زۆر وە کورۆش بازیار دەکەوێ و بە سەختی برینداری دەکات و دواتر ڕادەکات.

ئەو فەرماندەیەی یەکینەکانی فریاگوزاری پۆلیسی شیراز دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە بە هۆی توند بوونی برینەکانی کوژرا.

ڕەهام‌بەخش حەبیبی، فەرماندەی ئینتزامی پارێزگای فارس، ڕایگەیاندووە کە جگە لە شۆفێری پێژۆکە، دوو کەسی دیکەش هەر لەو پەیوەندییەدا دوواتر دەستبەسەر کراوە.

یەکینەی فریاگوزاری، یەکێک لە یەکینەکانی ئۆپەراسیۆنی فەرماندەیی هێزی پۆلیسی ئینتزامی کۆماری ئیسلامییە، کە فەرماندەیی سەربەخۆی نییە و بەشێوەی ناوچەیی و لە ژێر فەرماندەیی پۆلیسی شارەکان‌دایە.  

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ئێران

سێ چالاکی ئازەربایەجانی دەست‌بەسەر کران

۱۷ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
سێ چالاکی ئازەربایەجانی دەست‌بەسەر کران