close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ژینگە

بە ناوی نامووس؛ کوشتنی دڕندانەی ژنێک لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە

۱۱ گوڵانی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بە ناوی نامووس؛ کوشتنی دڕندانەی ژنێک لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە
بە ناوی نامووس؛ کوشتنی دڕندانەی ژنێک لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە

سەمیرا ئەکبەری، ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ، نزیکەی سێ حەفتە لەمەوبەر لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە لە شاری بەردسکەن سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا. ئەم ژنە سێ ساڵ لەمەوبەر لە هاوسەرەکەی جیا ببووە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر ئەم بابەتە نووسیویەتی، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی، سەمیرا ئەکبەری لە شاری بەردسکەن، بە دەستی هاوسەری پێشووی کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پیاوە تۆمەتبارەکە بە ناوی محەممەد زاهیدی، دوای ئەوەی بە چەقۆ لە سەری هاوسەری پێشووی کە سەرپەرشتی منداڵەکانیشی هەبووە دەدات، قوڕگی بڕیوە.

تۆمەتبارەکە دوای کردەوە تاوانکارییەکەی دەستگیرکراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر پاڵنەرەکەی لەبەردەستدا نییە.

سەمیرا ئەکبەری لە ماوەی چووار مانگی ڕابردوودا، حەوتەمین حاڵەتی ژن کووژی لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوییە.

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

خالید ئەحمەدی ئەندامی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی کوردستان دەستگیرکرا

۱۰ گوڵانی ۱۴۰۳
خالید ئەحمەدی ئەندامی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی کوردستان دەستگیرکرا