close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ژینگە

مانۆڕی سەربازی سوپای پاسداران و سووتاندنی دارستان و بەرزاییەکانی بانە

۳۱ جۆزەردانی ۱۴۰۳
مانۆڕی سەربازی سوپای پاسداران و سووتاندنی دارستان و بەرزاییەکانی بانە
مانۆڕی سەربازی سوپای پاسداران و سووتاندنی دارستان و بەرزاییەکانی بانە

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، دوابەدوای مانۆڕی سەربازی سوپای پاسداران، بەشێکی زۆر لە بەرزایی و دارستانەکانی "سورین"ی بانە لە ئاگردا سووتاوە.

جگە لەوەش سەرچاوەیەکی ئاگادار بە "ئێران‌وایەری" ڕاگەیاند، حەفتەی ڕابردوو لە گوندەکانی "یارلی" و "دێهبۆکر" دوو حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە لەوەڕگەی ئەو گوندانە هەبووە و بە هاوکاری خەڵکی گوندەکە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە حەفتەی ڕابردووش ئاگری دارستانەکانی پاوە کە زیاتر لە شەش ڕۆژ بەردەوام بوو، بە هەوڵی بێوچانی خەڵکی خۆجێیی کۆنتڕۆڵ کراو و کوژاوە.

تێبینییەکەت بنووسە

ژنان

دەستبەسەرکرانی حورا نیکبەخت، مامۆستای زانکۆ و چالاکی مافی ژنان

۳۱ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دەستبەسەرکرانی حورا نیکبەخت، مامۆستای زانکۆ و چالاکی مافی ژنان