close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ژینگە

شەپۆلی خۆڵبارین لەپاش ئیلام و کرماشان و سنە گەیشتە سەردەشتیش

۳۰ ڕێبەندانی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
شەپۆلی خۆڵبارین لەپاش ئیلام و کرماشان و سنە گەیشتە سەردەشتیش

سەرۆکی فەرمانگەی پاراستنی ژینگەی سەردەشت دەڵێت، بەهۆی شەپۆلێکی خۆڵبارینەوە کە ڕووی کردۆتە ئاسمانی سەردەشت، کەشوهەوای شارەکە پێی ناوەتە دۆخێکی زۆر ناتەندروست و مەترسیدارەوە.

"خالید بایەزیدی" ئەمڕۆ شەممە ١٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ لە پرێس‌کۆنفرانسێکدا وتی، شەوی ڕابردوو ڕێژەی پیسبوونی کەشوهەوای سەردەشت ١٠ ئەوەندەی ئاستی ئاسایی بووە و ئەمڕۆ بۆ حەوت ئەوەندەی ئاستی ئاسایی دابەزیوە.

بایەزیدی هەروەها هۆشداری دا کە هاوڵاتیان بەتایبەتی ژنانی دووگیان، منداڵان، بەساڵداچووان و ئەو کەسانەی نەخۆشیی ئاسم و دڵیان هەیە، خۆ ببوێرن لە هاتووچۆی ناپێویست لە ئاستی شارەکەدا.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە خۆڵبارین لە ڕۆژی ڕابردووەوە لە سێ پارێزگای ئیلام، کوردستان و کرماشان دەستی پێکردووە و تەندروستیی هاوڵاتیانی خستۆتە مەترسییەوە.

"غوڵامڕەزا ئەبدالی"، سەرۆکی فەرمانگەی پاراستنی ژینگە لە پارێزگای ئیلام ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند، بەهۆی خۆڵبارینەوە ڕێژەی پیسبوونی هەوا گەیشتۆتە ٤٠ بۆ ٥٠ ئەوەندەی ئاستی ئاساییە.

هەر ڕۆژی ڕابردوو "تۆفیق زارعی"، سەرۆکی ئەو فەرمانگەیە لە شاری قوروەی سەربە پارێزگای کوردستان ڕێژەی پیسبوونی کەشوهەوای شارەکەی ١٠ ئەوەندەی ئاستی ئاسایی ڕاگەیاند.

"ڕەحیم سدیقی"، سەرۆکی فەرمانگەی کەشناسیی کوردستانیش ڕۆژی هەینی ١٣ی ڕەشەمە هۆشداری دایە هاوڵاتیان و بەتایبەتی کەسە هەستیارەکان، کە بەهۆی خۆڵبارینی لەڕادەبەدەر خۆ ببوێرن لە هاتووچۆی ناپێویست لەئاستی شارەکانی ئەو پارێزگایەدا.

هەروەها "ئیبراهیم شەکیبا"، جێگری سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان ڕایگەیاندبوو کە دۆخی کەشوهەوای شەش شاری کرماشان، قەسری شیرین، کەنگاوەر، شاباد و پاوە لە دۆخی هۆشداری و پڕمەترسیدایە.

وەک ئەو بەرپرسانە ڕایانگەیاندووە، شەپۆلی خۆڵبارین لە عێراقەوە و با هاتنی با ڕووی کردۆتە ئەم ناوچانە.

 

 

تێبینییەکەت بنووسە

سیاسەت

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی گەیشتە تاران

۳۰ ڕێبەندانی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی گەیشتە تاران