close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا داوا لە ئیسرائیل دەکەن کە هێرشەکانی بۆ سەر رەفەح ڕابگرێت

۸ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
خەڵکی غەزە لەناو وێرانەکانی شەڕدا
خەڵکی غەزە لەناو وێرانەکانی شەڕدا

تا دێت کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان بەرامبەر بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شاری رەفەح لە باشووری کەرتی غەزە بەرفراوانتر دەبن. لە نوێترین کاردانەوەدا جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک‌کۆماری فەرەنسا و ئالێنا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوایان لە ئیسرائیل کرد کە بە خێرایی هێرشی سەربازی خۆی بۆ سەر رەفەح ڕابگرێت.

هاوکات گویدۆ کرۆستۆ، وەزیری بەرگری ئیتاڵیاش داوای لە ئێسرائیل کرد کە هێرشەکانی بۆ سەر ڕەفەح ڕابگرێت و ڕاشیگەیاندووە کە هێرشەکانی ئەم وڵاتە چیتر ڕەوا نین و قەبوڵ ناکرێن.

ئەو کاردانەوانە لە کاتێک کە ڕۆژی دووشەممە ٧ی جۆزەردان (٢٧ی مەی)، لە ئەنجامی تێکهەڵچوون و گرژی نێوان سەربازانی میسری و ئیسرائیلی لە دەروازەی سنووری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەزە، سەربازێکی میسری کوژراوە. دوای دەستپێکردنی شەڕی غەززە، ئەمە یەکەمجارە کە ناکۆکی لەنێوان دوو وڵاتدا ڕووبدات و میدیاکانیش باس کەوە دەکەن کە دۆخەکە یەکجار هەستیارە.

بارودۆخی دەروازەی سنووریی ڕەفەح لەو کاتەوە ئاڵۆز بوو کە سەرباری دژایەتییەکی بەربڵاوی نێودەوڵەتی، هێزەکانی سوپای ئیسرائیل دەستیان بەسەر دەروازە سنوورییەکان لە دیوی فەلەستیندا گرت و هەروەها کەرتی سنووری نێوان میسر و غەزەیان کۆنترۆڵکرد.

ڕۆژی ٤ی جۆزەردان هێرشی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەزە کە کوژرانی لانیکەم ٤٥ هاوڵاتی مەدەنی فەلەستینی لێکەوتەوە. هەروەها ڕۆژی سێ‌شەممە ٨ی جۆزەردان ڕاگەیاندە عەرەبییەکان ڕایانگەیاندووە کە بۆردمانی کەمپی ئاوارەکان لە رەفەح کوژرانی ٢١ هاووڵاتی لێکەوتۆتەوە. تا ئێستا بەرپرسانی وڵاتی ئیسرائیل کاردانەوەیەکیان سەبارەت بەو هەواڵە نەبووە.

لە ٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووی زایینییەوە، دووای ئەوەی گروپی تیرۆریستی حەماس و جەهادی ئیسلامی بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو هێرشیان کردە سەر خاکی ئیسرائیل شەڕی غەزە دەستی پێکردووە. ئیسرائیل دەڵێت کە لە ئەنجامی هێرشەکەی حەماسدا سەرووی دوو هەزار هاووڵاتی کوژراون و ژمارەیەکیش بە دیلگیراون.

دووای ئەو ڕۆژە ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی ویشکانی و ئاسمانی بۆ سەر کەرتی غەزە دەستپێکردووە و تا ئێستا بەردەوامە. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا بەشێکی بەرچاوی ئەو کەرتە وێران بووە و دەگورێت کە زیاتر لە ٣٥ هەزار هاووڵاتی فەلەستینیش کوژراون.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

خولی دوازەهەمی مەجلیسی شورای ئیسلامی دەستی بە کار کرد

۷ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
خولی دوازەهەمی مەجلیسی شورای ئیسلامی دەستی بە کار کرد