close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

میدیا ئەمریکییەکان؛ ئەگەری هەیە ئێران بە نیازی هێرش بۆسەر ئیسرائیل‌دا چووبێتەوە

۱۸ گەلاوێژی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
میدیا ئەمریکییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەگەری هەیە ئێران بەنیازی هێرشی ڕاستەوخۆ بۆسەر ئیسرائیلدا چووبێتەوە.
میدیا ئەمریکییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەگەری هەیە ئێران بەنیازی هێرشی ڕاستەوخۆ بۆسەر ئیسرائیلدا چووبێتەوە.

هاوکات بە زیادبوونی نیگەرانییەکان سەبارەت بە گیرسانەوەی شەڕ و تێکهەڵچوون لەنێوان ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و گروپە میلیشیاکانی، میدیا ئەمریکییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەگەری هەیە ئێران بەنیازی هێرشی ڕاستەوخۆ بۆسەر ئیسرائیلدا چووبێتەوە.

کەناڵی "سی‌ئێن‌ئێن"ـی ئەمریکی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی خەزەڵوەر لەسەر زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە ڕایگەیاند، بە ئەگەری زۆرەوە حزبوڵلا جیا لە نیازی ئێران و بەشێوەی سەربەخۆ هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل.

یەک لەو سەرچاوانە وتوویەتی، حزبوڵلا بۆ تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل خێراتر لە ئێران دەجووڵێتەوە و بەنیازە لە ڕۆژانی داهاتوودا گورز لە ئیسرائیل بدات.

سەرچاوەکەی دیکە بە سی‌ئێن‌ئێنی وتووە، ئێران هەندێک ئامادەکاری کردووە بۆ هێرشی سەر ئیسرائیل، بەڵام لەو ئاستەدا نییە کە ئەمریکا نیگەران بکات.

هاوکات بەگوێرەی ڕۆژنامەی "پۆلیتیکۆ"، بەرپرسانی ئەمریکی وتوویانە، ئەم ئەگەرە لە ئارادایە کە ئێران بە نیازی وەڵامدانەوەی ئیسرائیل‌دا چووبێتەوە.

پۆلیتیکۆ نووسیویەتی، بەرپرسانی سیاسیی ئەمریکا لەم ماوەیەدا لە ڕێگەگەلی جیاوازەوە هەوڵیان داوە هۆشداری بدەنە ئێران و ئەم پەیامە بگەیەنن، کە ئەگەر بەڕاستی تیرۆری "ئیسماعیل هەنیە"  کاری ئیسرائیل بووبێت، لەو ڕووەوە کە هیچ هاوڵاتییەکی ئێرانیی نەکردۆتە ئامانج، پێویستە ئێران بە نیازی تۆڵە سەندنەوە لە ئیسرائیل‌دا بچێتەوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەمریکا کاردانەوە جۆراوجۆرەکانی ئێرانی پێشبینی کردووە و وادیارە چاوەڕوانی هێرشی خێرای ئێران نییە بۆسەر ئیسرائیل.

 

تێبینییەکەت بنووسە

بابەتە پەیوەندیدارەکان

ژنان

بەهۆی جەڵتەی دڵەوە، نەرگس محەمەدی لەزیندانەوە برا بۆ نەخۆشخانە

۱۸ گەلاوێژی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بەهۆی جەڵتەی دڵەوە، نەرگس محەمەدی لەزیندانەوە برا بۆ نەخۆشخانە