close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

خامەنەیی: پاشەکشەی ناتاکتیکی غەزەبی خوای لێدەکەوێتەوە

۲۴ گەلاوێژی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
هاوکات بە زیادبوونی نیگەرانییەکان سەبارەت بە توندبوونەوەی گرژی و دەستپێکردنی شەڕ لەنێوان ئێران و ئیسرائیل‌دا، عەلی خامەنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئاماژەی بە هۆشدارییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی دا و وتی، پاشەکشەی ناتاکتیکی غەزەبی خوای لێدەکەوێتەوە.
هاوکات بە زیادبوونی نیگەرانییەکان سەبارەت بە توندبوونەوەی گرژی و دەستپێکردنی شەڕ لەنێوان ئێران و ئیسرائیل‌دا، عەلی خامەنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئاماژەی بە هۆشدارییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی دا و وتی، پاشەکشەی ناتاکتیکی غەزەبی خوای لێدەکەوێتەوە.

هاوکات بە توندبوونەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل‌، عەلی خامەنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئاماژەی بە هۆشدارییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی لەسەر هێرشکردنە سەر ئیسرائیل  دا و وتی، لەم دۆخەدا "پاشەکشەی ناتاکتیکی غەزەبی خوای لێدەکەوێتەوە."

 ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣، عەلی خامەنەیی لە دانیشتنێکدا لەگەڵ هەندێک لە بەرپرسان و کاربەدەستانی باڵای کۆماری ئیسلامی وتی، دوژمن هەوڵدەدات توانا سەربازییەکانی گەورەتر لەخۆی پیشان بدات و ئەمەش بەمەبەستی جەنگی دەروونی، شەڕی تایبەت، ترساندن و لە ئەنجامدا پاشەکشەپێکردنی سەربازی دەکات.

 خامەنەیی وتیشی دوژمنان و دەدخوازانی ئێران دەیانەوێت ئێمە لە ئەمریکا، بەریتانیا و ئیسرائیل بترسین.

ئەم قسانەی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لەکاتێکدایە کە ڕۆژی ڕابردوو ڕێبەرانی سێ وڵاتی فەرانسە، بەریتانیا و ئاڵمانیا بەبڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش سەبارەت بە هێرش کردنە سەر ئیسرائیل هۆشدارییان دایە ئێران.

لەپاش کوژرانی ئیسماعیل هەنیە، ڕێبەری سیاسیی حەماس لە تاران، گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل گەیشتۆتە بەرتزترین ئاستی چەند ساڵی ڕابردوو و سێبەری ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگێکی گەورە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی داگرتووە.  

ئەمەش لەکاتێکدایە کە  بڕیارە ڕۆژی داهاتوو پێنجشەممە ٢٥ی گەلاوێژ دانوستانەکانی ئاگربەست لە غەزە و ئازادبوونی بەدیلگیراوە ئیسرائیلییەکان دەست پێبکاتەوە.

تێبینییەکەت بنووسە

بابەتە پەیوەندیدارەکان

هەواڵ

پەرستارانی دوو نەخۆشخانەی دیکەش چوونە ڕیزی مانگرتووانەوە

۲۴ گەلاوێژی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
پەرستارانی دوو نەخۆشخانەی دیکەش چوونە ڕیزی مانگرتووانەوە