close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئیسرائیل لەخاکی سوریا هێرشێکی موشەکی دەکاتە سەر میلیشیاکانی سەربە ئێران

۲۰ ڕێبەندانی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئیسرائیل لەخاکی سوریا هێرشێکی موشەکی دەکاتە سەر میلیشیاکانی سەربە ئێران

ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی ڕەشەمەری ١٤٠٠، میدیاکانی ناوخۆی ئێڕان لەسەر زاری سوپای سوریاوە ڕایانگەیاند، ئیسرائیل هێرشێکی موشەکیی کردۆتە سەر ناوچەی "قونەیترە" لە باشوری ڕۆژئاوای سوریا.

هەندێک سەرچاوەی سووریش باس لەوە دەکەن، ئامانجی ئەو هێرشە موشەکیە بارەگایەکی سەربازی بووە کە پێشتر میلیشیاکانی سەربە کۆماری ئیسلامی تیادا جێگیربوون.

ئاژانسی هەواڵی "ئیرنا" هەواڵی هێرشەکەی پشتڕاستکرۆتەوە و نووسیویەتی، ئەو هێرشە تەنیا خەساری مادیی بەدواوە بووە و هیچ زیانی گیانیی لێنەکەوتۆتەوە.

هێشتا سوپا یان ناوەندە بەرپرسیارەکانی حکومەتی ئیسرائیل ئەنجامدانی ئەو هێرشەیان نەگرتۆتە ئەستۆ.

سوپای ئیسرائیل لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا دوو جار هێرشی موشەکیی کردۆتە سەر چەند سەربازگە لە خاکی سوریادا.

ئیسرائیل ڕۆژی ٢٨ی ڕێبەدنانی ١٤٠٠ لەدوا هێرشیدا چەند موشەکی ئاراستەی بارەگایەکی سەربازی کرد لە باشوری ڕۆژهەڵاتی دیمەشق. کەناڵی ١٢ـی تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل لەپاش هێرشەکە ڕایگەیاند، میلیشیاکانی سەربە کۆماری ئیسلامی لەو بارەگایەدا بوون.

ڕۆژی ٢٠ـی ڕێبەندانیش هێرشێکی موشەکیی دیکە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کرایە سەر کارگەیەکی چەک لە دەوروبەری دیمەشق کە لە ئەنجامیدا سەربازێک کوژرا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

 

 

تێبینییەکەت بنووسە

ژینگە

ورمێ زیاترین بیری نایاسایی ئاوی لێیە لەسەرتاسەری ئێراندا

۱۹ ڕێبەندانی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ورمێ زیاترین بیری نایاسایی ئاوی لێیە لەسەرتاسەری ئێراندا