close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

لە یەکەم شەوی ڕەمەزاندا دوو فەقێی سوننە بە زەربی گولـلە کوژران

۱۴ خاکەلێوەی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لە یەکەم شەوی ڕەمەزاندا دوو فەقێی سوننە بە زەربی گولـلە کوژران

فەرماندەی پۆلیسی "گۆنبەدی کاوس"ی پارێزگای گولیستان ڕایگەیاند، دوو فەقێی سوننە مەزهەب لەو شارەدا بە زەربی گولـلە کوژراون.

"مەحمود عەلیفەر" یەکشەممە ١٤ی خاکەلێوەی ١٤٠١ لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی "ئیسنا"ی ئێرانی وتی، ئەو دوو هاوڵاتیە شەوی ڕابردوو لە بەر دەم خوێندگای ئاینیی گۆنبەدی کاوسدا کراونەتە ئامانجی هێرشێکی چەکداری.

پۆلیس ناسنامەی ئەو دوو هاوڵاتییەی بە" گوڵ‌محەمەد ئاخوند پێژمان" و "عەبدوڕەحمان ئاخوند خوجە" ڕاگەیاندووە.

هێرشی سەر ئەو دوو فەقێ سوننەمەزهەبە لەکۆتایی یەکەم شەوی مانگی ڕەمەزاندا و لەپاش بەجێ هێنانی نوێژی تەراویحدا هاتۆتە ئاراوە.

ئەوەش سەرنجی چاودێران و هاوڵاتیانی ڕاکێشاوە و ئەم گومانەی هێناوەتە گۆڕێوە کە هێرشەکە بە مەبەستگەلی سیاسی و ئایدیۆلۆژیک ئەنجام درابێت.

گۆنبەدی کاوس لەڕووی دیموگرافییەوە بە شارێکی تورکەمەن‌نشینی سوننەمەزهەب دەناسرێت.

بەگوێرەی ئامارە ڕەسمییەکان، نزیکەی هەشت بۆ ١٠ لەسەدی دانیشتووانی ئێران سوننە مەزهەبن، کە پێکدێن لە هاوڵاتیانی کورد، بەلوچ و تورکەمەن.

کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای دامەزرانیەوە بۆ ئێستا هەمیشە بە ناکۆکییەوە لەگەڵ کەمینە ئیتنیکی و ئاینییەکانی دانیشتووی ئێران جووڵاوەتەوە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

کرێکارێکی شارەوانیی سنە پاش دەرکرانی لە کار خۆی کوشت

۱۴ خاکەلێوەی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کرێکارێکی شارەوانیی سنە پاش دەرکرانی لە کار خۆی کوشت