پۆلیسی ئەمنیەتی پارێزگای لوڕستان هەڵمەتێکی لەدژی پێشێلکاریی ڕێوشوێنەکانی مانگی ڕەمەزان و ڕۆژوو شکاندن لە شوێنی گشتیدا ئەنجام دا، لەو هەڵمەتەدا ١٤ یەکەی پیشەیی داخران و سێ هاوڵاتیش دەستگیرکران.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی "صداوسیما"ی ئێرانی، سەرۆکی پۆلیسی ئەمنیەتی پارێزگای لوڕستان وتوویەتی، لەچوارچێوەی بەرنامەی کۆنتڕۆڵ و چاودێریی تایبەتی مانگی ڕەمەزان و بەرنگاریی ڕۆژوو شکاندن لەشوێنە گشتییەکاندا، سەردانی ١٤١ یەکەی پیشەییان کردووە.
"ئەحمەدڕەزا ئەحمەدیان" زیادی کردووە، لەو هەڵمەتەدا ١٤ یەکەی پیشەیی بەتۆمەتی ئامادەکردن و فرۆشتنی خواردن داخراون و هۆشداریی دراوەتە ١٢٤ یەکەیی پیشەیی دیکەش.
بەگوێرەی قسەکانی ئەحمەدیان، ڕێوشوێنەکانی مانگی ڕەمەزان تەنیا لە سێ یەکەی پیشەیی پارێزگای لوڕستاندا ڕەچاو کراوە.
فەرماندەی پۆلیسی ئەمنیەتی لوڕستان وتیشی، لەو هەڵمەتەدا سێ هاوڵاتیش بەتۆمەتی ڕۆژوو شکاندن لەشوێنی گشتیدا دەستیگیر کران.
شەوی ڕابردوو یەکشەممە ١٤ی خاکەلێوە، ئاژنسی هەواڵی "دەنگی بۆکان" ڕایگەیاندبوو، پۆلیسی ئەمنیەت دوو یەکەی پیشەیی ئەو شارەی بەتۆمەتی ئامادەکردن و فرۆشتنی خواردن داخستووە.
یاسای سزای ئیسلامی، ڕۆژوو شکاندن لەشوێنی گشتی بە تاوان دادەنێت و بکەرەکەی بە ١٠ ڕۆژ تا دوو مانگ زیندان یان ٧٤ زەربی قامچی سزادەدات.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە