"کۆمەڵەی کانگاکان و کارخانەی بەردبڕیی برایانی ئازغ" لە ناوچەی "وسووکەند"ی مهاباد، به بیانووی بەرزبوونەوەی تێچووەکان و دابەزینی فرۆشی بەردی ئەو کارخانەوە، ٣٤ کرێکاری خۆی دەرکردووە.
بەپێی هەواڵێک کە ئەمڕۆ بیستوچواری خاکەلێوەی ١٤٠١، بەدەست "ئێرانوایەر" گەیشتووە، "لە ڕۆژانی کۆتایی مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوودا، بەڕێوەبەرانی ئەم کارخانەیە دوای کۆکردنەوەی کرێکارەکان لە ساڵۆنی ئەو کارخانەدا، پێیان ڕاگەیاندوون بە هۆی بەرزبوونەوەی تێچووەکان و دابەزینی فرۆشی بەردەکانەوە، لە ٤٧ کرێکار تەنیا دەتوانن ١٣ کەس گل بدەنەوە."
ئەم سەرچاوە ئاگادارە هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە خاوەن کارخانەکە بە ڕاشکاوی بەو ٣٤ کرێکارەی ڕاگەیاندووە بە شێوەیەکی فەرمی ئەو ٣٤ کرێکارە لە یەکەم ڕۆژی ساڵی ١٤٠١ەوە، هیچ پێوەندییەکیان بەو کارخانەیەوە نامێنێت.
هەروەها ئەم سەرچاوە ئاماژەی بەوەدا، دەرکردنی ئەم ٣٤ کرێکارە لە کارخانەی بەردی برایانی ئازغ لە حاڵێکدایە کە ئەم کرێکارانە پێش دەستپێکردنی کارەکانیان لەم کارخانەیەدا، لە لایەن خاوەنکارەوە بە شێوەی دەمبڕ ڕێکەوتن لەگەڵ کرێکارەکان کراوە بۆ ئەوەی پاش دەرکردنیان نەتوانن بە شێوەیەکی یاسایی لە چوارچێوەی یاسای کاری ئێراندا داوای مافەکانیان بکەن.
بە گوتەی ئەم شایەتحاڵە، خاوەن کارخانەی بەردبڕیی برایانی ئازغدا پاش ڕێکەوتن لەگەڵ کرێکارەکان و دەسپێکی کاریان لە کارخانەکەدا، سەفتەی ده تا ٤٠ میلیۆن تمەنیان لە کرێکارە دەرکراوەکان وەرگرتووە کە ئەگەر کرێکارەکان پابەندنەبوون بە بەڵێنەکانیانەوە سەفتەکان بە دژی کرێکارەکان بەکار دەهێنن و لە کۆتاییدا ناچاریان دەکەن لە ئاست مافەکانیان لەوانە وەرگرتنی مافی عایلەمەندی، سەناوات، پاداشت و جێژنانە و هتد لەو کارخانەیە چاوپۆشی بکەن.
کۆمەڵەی کانگاکان و کارخانەی بەردبڕیی برایانی ئازغ لە ساڵی ١٣٧٧دا سەرەتا چالاکییەکانی بە وەبەرهێنان لە کانگای بەردی ڕەشی پیرانشارەوە دەست پێکرد و لە ساڵی ١٣٨٨دا دەستی دایە دامەزراندنی کارخانەی بەردبڕیی لە ناوچەی وسووکەندی مهاباد بە ڕووبەری ٣٠ هەزار مەتری چوار گۆشە لە ٦ کیلۆمەتریی جادەی نێوان مهاباد بەرەو ورمێدا.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە