فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای سیستان و بەلوچستان ڕایگەیاند، پێشنوێژی سوننەی گوندی "گەوازدەر" لە دەوروبەری شاری سەرباز بە دەستی چەند چەکدارێکی نەناسراو کوژرا.
"ئەحمەد تاهری" وتی، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٩ی جۆزەردان سەبارەت بەو ڕووداوە ئاگادار کراونەتەوە و تیمەکانیان ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراوە.
لە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی سیستان و بەلوچستاندا زۆر خێرا دەرکەوتووە، کە کوژراوەکە "مەولەوی محەمەد کەریم حەملی" پێشنوێژی گوندی گوازدەرە.
محەمەد کەریم حەملی لەکاتی گەڕانەوەی لە شاری ئیرانبشەهرەوە بۆ گوندی گوازدەر، کەوتۆتە کەمینی چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە و دراوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە.
هاوڵاتیانی دانیشتووی ئەو ناوچەیە کە بە ڕووداوەکەیان زانیوە خۆیان گەیاندۆتە شوێنی ڕووداوەکە و محەمەد کەریم حەملییان بە برینداری بردووە بۆ نەخۆشخانە و هەر لەوێش بەهۆی خوێنبەربوونی زۆرەوە گیانی لەدەست داوە.
ئەحمەد تاهری ئەوەشی وت، کە پۆلیس دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە بۆ ناسینەوە و دەستگیر کردنی بکوژەکان.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە