close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ئیسرائیل وەڵامی توندی هەموو هێرشێک دەداتەوە بۆ سەر هاوڵاتیانی

۲۹ جۆزەردانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئیسرائیل وەڵامی توندی هەموو هێرشێک دەداتەوە بۆ سەر هاوڵاتیانی

ڕۆژی شەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠١، "بێنی گانتز"، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، کە هەموو هێرشێک بۆ سەر هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە بە توندی وەڵام ددەدرێتەوە.

بەرپرسانی حکومەتی ئیسرائیل لەچەند هەفتەی ڕابردوودا هۆشداریان داوە کە گەشتیارانی ئیسرائیلی کە لە تورکیان ئەو وڵاتە بەجێ‌بهێڵن، چون ئەم مەترسییە لە ئارادایە کە بکرێنە ئامانجی هێرشی کۆماری ئیسلامی.

لە ڕاگەیەندراوی بێنی گانتزدا هاتووە، داوا لە هەموو هاوڵاتیانی دانیشتووی تورکیا و گەشتیارانی ئیسرائیلی دەکەم ڕێوشوێنەکانی هێزە ئەمنییەکان ڕەچاو بکەن.

بێنی گانتز وتوویەتی، ئیسرائیل لە هەوڵدایە هێرشێکی کۆماری ئیسلامی بۆسەر هاوڵاتیانی لە تورکیا پووچەڵ بکاتەوە و ئامادەیە وەڵامی هەموو هێرشێکی ئێران بداتەوە بۆ سەر هاوڵاتیانی لە هەموو شوێنێکی جیهان.

ڕۆژنامەی "یەدیعۆت ئاخرۆنۆت" ڕۆژی هەینی ٢٧ی جۆزەردان نووسی، ئەنجومەنی ئاسایشی ئیسرائیل داوا لە گەشتیارانی ئەو وڵاتە لە تورکیا و بەتایبەتی لە ئیستەنبۆل دەکات کە لە ژووری هۆتێلەکانیاندا بمێننەوە و دەرگا لەسەر کەس نەکەنەوە.

ڕاگەیەندنەکانی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوە داوە، کە هەفتەی ڕابردوو لانیکەم یەک هاوڵاتیی ئیسرائیلی کە لە تورکیاوە گەڕاوەتەوە وتوویەتی کە نزیک بووە بڕفێندرێت بەڵام توانیویەتی ڕابکات لە دەستیان.

هاوکات چەند میدیای ئیسرائیلی ڕایانگەیاندووە، چەند هاوڵاتیی تورکیا و ئێران لەم ماوەیەدا بە گومانی ئەندامێتیی تۆڕێک بۆ ڕفاندنی گەشتیارانی ئیسرائیلی لە تورکیا دەستگیر کراون.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

تایمزی ئیسرائیل؛ ئەفسەرێکی هەوافەزای ئێڕان کوژراوە

۲۸ جۆزەردانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
تایمزی ئیسرائیل؛ ئەفسەرێکی هەوافەزای ئێڕان کوژراوە