بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ٤ی پووشپەڕی ١٤٠١، ئێرانییەک لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نۆروێژ بە چەک هەڵیکوتایە سەر یانەیەکی شەوانەی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە، دوو کەسی کوشت و ٢١ی دیکەشی بریندار کرد.
پۆلیسی نۆروێژ ئەم هێرشەی بە کردارێکی تیرۆریستی ناوزەد کردووە.
وەک ڕاگەیەندراوە، هێرشکەرەکە هاوڵاتییەکی بەڕەچەڵەک ئێرانییە و تەمەنی ٤٢ ساڵە.
پۆلیس ڕایگەیاندووە، کە ئەو پیاوە پێشتریش یاسای پێشێل کردووە و لای دەزگای هەواڵگریی نۆروێژ ناسراو بووە.
ئەو هێرشە تیرۆریستییە لە سەروبەندی مارشی شانازیی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە لە ئۆسلۆ ڕوویداوە کە وابڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت.
سەرۆک وەزیرانی نۆروێژ ئەو هێرشەی بەبێڕەحمانە ناو بردووە و وەزیری دادی ئەو وڵاتەش وتوویەتی هێرشەکە کۆمەڵگەی ڕاچڵەکاندووە.
پۆلیس ئەو پیاوە ئێرانییەی بە کوشتن و کردەوەی تیرۆریستی تۆمەتبار کردووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە