close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

چوار هاوڵاتی کورد بەدەستی هێزە ئەمنییەکانی شنۆ دەستگیر کران

۶ پووشپەڕی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
چوار هاوڵاتی کورد بەدەستی هێزە ئەمنییەکانی شنۆ دەستگیر کران

"تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان" ڕایانگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری شنۆ لانیکەم چوار هاولاتیی کوردیان دەستگیر کردووە.

 تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ناوی ئەو چوار هاوڵاتییەی بە "مۆحسن عەزیزی"، "ئیبراهیم عەزیزی"، ""یەعقوب مەحموودی‌ئازەر" و "بەهمەن مەحموودی‌ئازەر" ڕاگەیاندووە.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، هێزە ئەمنییەکان ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕ لە هەڵمەتێکی هاوکاتدا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی مۆحسن عەزیزی، یەعقوب مەحمودی‌ئازەر و بەهمەن مەحمودی‌ئازەر و دەستگیریان کردوون.

ئیبراهیم عەزیزی، باوکی مۆحسن عەزیزیش پاش ئەوەی بانگ کراوە بۆ "ستاد خەبەری"ـی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ، دەستگیر کراوە.

دەزگای داد و ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری شنۆ تاکو کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەسەر هۆکاری دەستگیربوونی ئەو هاوڵاتیانە بڵاو نەکردۆتەوە.

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

١١ مانگ بەرزەخ؛ ئیدریس فەقیهی لە کوێیە؟

۶ پووشپەڕی ۱۴۰۱
رقیه رضایی
خوێندنەوەی وتارە لە ۶ خولەکدا
١١ مانگ بەرزەخ؛ ئیدریس فەقیهی لە کوێیە؟