ئێوارەی ڕۆژی ١٠ی پووشپەڕ لە قەرارگەی "مالکی ئەشتەر"ی سوپای پاسدارندا لە تاران بەدوای یەکدا چەند تەقینەوە ڕوویدا.
قەرارگەی مالکی ئەشتەر کەوتۆتە باشوری ڕۆژهەڵاتی تارانی پایتەختی ئێرانەوە.
Regarding this, it looks like an IED explosion or an ammunition detonation, either way, doesn't look serious.
— Aleph א (@no_itsmyturn) July 1, 2022
Reported as IRGC Malik Ashtar HQ blast in #Tehran #Iran pic.twitter.com/Y5hljiRfQg
چەند میدیایەک ڤیدیۆیەی تەقینەوەکانیان بڵاوکژردۆتەوە، بەڵام هیچ کامە لە سەرچاوە ڕەسمییەکانی کۆماری نە پشتڕاست و نە ڕەتیان کردۆتەوە.
هەژمارێکی چالاکی ئیسرائیلی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێردا بەناوی "تیرۆر ئالارم" هەواڵەکەی پشتڕاست کردۆتەوە.
🚨🇮🇷 Massive explosion reported at Iran's IRGC #MalikAshtar base in Tehran. #ShabbatShalom pic.twitter.com/FfEOJFVYFm
— Terror Alarm (@terror_alarm) July 1, 2022
لەلایەکی دیکەوە هەندێک سەرچاوەی نافەرمی لەتاران هەواڵی ئەم تەقینەوەیان پشتڕاست کردۆتەوە.
هاوکات ئاژانسەکانی سەربە سوپای پاسدارانیتش ڕایانگەیاندووە، ناوەندێکی سەربازیی ئیسرائیل لە شاری "ئەلرام" ئاگری گرتووە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی تاازە لەسەر ئەم ڕووداوانە ڕانەگەیەندراوە.
لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا شەڕی ئێران و ئیسرائیل لە حاڵەتی شاراوە هاتۆتە دەرەوە و بەئاشکرا لەدژی یەکدی چالاکی ئەنجام دەدەن، هەر ئەوەش گومانی ئەمەی هێناوەتە ئاراوە کە تەقینەوەکانی قەرارگەی مالکی ئەشتەر بە دەستی ئیسرائیل ئەنجام درابێت.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە