close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

جۆ بایدن ناوی سوپای پاسداران لە لیستی گروپە تیرۆریستییەکاندا دەهێڵێتەوە

۲۳ پووشپەڕی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
جۆ بایدن ناوی سوپای پاسداران لە لیستی گروپە تیرۆریستییەکاندا دەهێڵێتەوە

"جۆ بایدن"، سەرۆک‌کۆماری ئەمریکا دەڵێت، پابەندە بەوەی ناوی سوپای پاسداران لە لیستی گروپە تیرۆریستییەکاندا بهێڵێتەوە، تەنانەت ئەگەر ئەم بڕیارە ببێتە هۆی کۆتایی‌هاتنی بەیەکجاریی دانوستانەکانی بەرجام.

بایدن لە گفتوگەیکدا لەگەڵ "کەناڵ ١٢"ـی تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل جارێکی دیکە جەختی کردەوە، کە ئەمریکا بەکارهێنانی "زۆر" بە دوا بژاردە دەزانێت بۆ ڕێگری لەوەی کۆماری ئیسلامی دەستی بگاتە چەکی ئەتۆمی.

سەبارەت بە ئەگەری هاوکاریی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ ئەو مەبەستەش وتی لەو بارەیەدا قسەناکات و پاشان جەختی کردەوە "ئێران ناتوانێت وەدەست بخات."

سەرۆک‌کۆماری ئەمریکا هەروەها وتی، "دۆخی ئێران بەرەو خراپیی زیاتر دەچێت ئەگەر کۆماری ئیسلامی چەکی ئەتۆمی وەدەست بخات، پێویستە نزیک بینەوە لە ڕێککەوتنی بەرجام و بەمە ئەوان لە چەکی ئەتۆمی دوور ڕابگرین."

ئەم قسانەی جۆ بایدن لەکاتێکدایە، دانوستانەکانی نێوان ئێران  وئەمریکا بۆ ژیاندنەوەی ڕێککەوتنی بەرجام لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی پارەوە وەستاوە و وەک چاودێران باس دەکەن، ناکۆکیی سەرەکیش لەسەر هێشتنەوە یان لابردنی ناوی سوپای پاسداران لە لیستی گروپە تیرۆریستییەکاندایە.

بایدن لەبەشێکی دیکەی ئەو گفتوگۆیەدا وتی، "دۆناڵد ترامپ" بە چوونە دەرەوە لە ڕێککەوتنی بەرجام هەڵەیەکی گەورەی کرد، چون ئێران لەئێستادا زیاتر لە جاران نزیک بۆتەوە لە چەکی ئەتۆمی.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

پێچەوانەی یاسا؛ ئایا ڕاپۆرتی دانوستانە ئەتۆمییەکان دەدرێنەوە بە مەجلیس؟

۲۳ پووشپەڕی ۱۴۰۱
فرامرز داور
خوێندنەوەی وتارە لە ۴ خولەکدا
پێچەوانەی یاسا؛ ئایا ڕاپۆرتی دانوستانە ئەتۆمییەکان دەدرێنەوە بە مەجلیس؟