وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئێران وەڵامی لێدوانهكانی "جۆ بایدن"، سەبارەت بە کۆماری ئیسلامیی دایەوە و وتی، قسەکانی سهرۆكی ئهمریكا "دوورە لە ڕاستی" و بەشێکە لە "سیاسەتی شکستخواردووی ئێرانۆفۆبیا."
"ناسر کەنعانی" ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی پووشپەڕ لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی، ئەمریکا بەنیازی "نانەوەی ناکۆکی و قەیرانە ناوچەکەدا."
کەنعانی بەرنامەی ناوەکیی ئێرانی بە "ئاشتیانە" ناو برد و وتی: "بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران لە چوارچێوەی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکاندایە و کۆماری ئیسلامی سوورە لە سەر بەردەوامیی دانوستان بۆ لابردنی بایکۆتەکان."
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها وتی، ئامادەبوونی سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی عەرەبیدا بەشێکە لە سیاسەتی دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی ناوچەکەدا، داگیرکاری، دەستدرێژیی سەربازی و بەسەربازیکردنی زیاتری ناوچەکە.
جۆ بیادن ڕۆژی شەممە لە کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی عەرەبیدا کە ڕۆژی ڕابردوو لە شاری "جەدە"ی سعودی بەڕێوەچوو وتی، "ئەمریکا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لەبەر چاوە و ڕێگەنادات لەو ناوچەیەدا بۆشاییەک ساز بێت کە ئێران و ڕوسیا و چین پڕی بکەنەوە."
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە