close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

حەسەن نەسروڵا: نەوتی ئێران بە خۆڕایی دێنم بۆ لوبنان

۴ گەلاوێژی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
حەسەن نەسروڵا: نەوتی ئێران بە خۆڕایی دێنم بۆ لوبنان

"سەید حەسەن نەسروڵا"، سکرتێری گشتیی حزبوڵای لوبنان وتوویەتی ئامادەیە سووتەمەنیی ئێران بەخۆڕایی ببات بۆ وێستگەکانی کارەبا لە لوبنان.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "ئەلمەیادین"ـی لوبنانی، حەسەن نەسوڕوڵا وتوویەتی، تەنیا مەرجی هاوردەی نەوتی ئێران ڕەزامەندیی دەوڵەتی لوبنانە.

نەسروڵا زیادیشی کردووە، بەڵام بەداخەوە دەوڵەتی لوبنان لەترسی بایکۆت‌بوون لەلایەن ئەمریکاوە ناوێرێت ئەمە قبوڵ بکات.

ڕێبەری حزبوڵا لەو گفتوگۆیەدا لەگەڵ ئەلمەیادین ڕەخنەی لە بارودۆخی ئەمڕۆی لوبنان گرتووە و وتوویەتی، بەداخەوە حکومەتی لوبنان هەنگاوەکانی خۆی لەگەڵ برا ئێرانی و سووری و هاوپەیمانەناکانمان لە ناوچەکە هەماهەنگ نەکرد.

ڕێبەری حزبوڵا بانگەشەی ئەوەی کردووە، کە ئێران هەرگیز هیچ داواکارییەکی لەو نەبووە،. نە لوبنان و نە لە ناوچەکەدا و وتوویەتی: "هەبوونی ئێران لەلای هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە بەو واتایە نییە کە کۆنتڕۆڵی هەیە بەسەریاندا."

حەسەن نەسروڵا پێشتر بەڕاشکاوی وتبووی، "ئێمە لەبارەی بودجەی حزبوڵاوە شەفاف دەجووڵێینەوە، داهاتەکانی، خەرجەکانی، هەرچی دەخورێ و دەخورێتەوە، موشەک و ڕۆکێتەکانی هەمووی لە ئێران وەردەگیرێت."

 

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ژنەزیندانییەک لە مەشهەد بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی گیانی لەدەستدا

۴ گەلاوێژی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ژنەزیندانییەک لە مەشهەد بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی گیانی لەدەستدا