close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

٢٠٠ کەسی سەربە حکومەت هێرش دەکەنە سەر گوندێک بۆ ڕووخاندنی خانووی بەهاییەکان

۱۲ گەلاوێژی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
٢٠٠ کەسی سەربە حکومەت هێرش دەکەنە سەر گوندێک بۆ ڕووخاندنی خانووی بەهاییەکان

لە بەیانیی ڕۆژی سێشەممە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٠ەوە ٢٠٠ کەس لە هێزە حکومییەکانی کۆماری ئیسلامی بە ئۆتۆمبێل و کەرەسەی قورسی ڕووخاندنی بیناوە، هێرشیان کردووەتە سەر گوندی ڕۆشن‌کوه بۆ ڕووخاندنی ماڵی هاوڵاتیانی بەهایی.

"سیمین فەهەندێژ"، وتەبێژی "کۆمەڵگەی جیهانیی بەهاییان" لە تویتێرەکەیدا ئەم هەواڵەی ڕاگەیاندووە و نووسیویەتی هێزە حکومییەکان دەستیان بەسەر مۆبایلی هاوڵاتیانی گوندەکەدا گرتووە بۆ ئەوەی نەتونن ئەم هەواڵی ئەو هێرشە بۆ دەرەوەی گوندەکە ڕابگەیەنن.

بەپێی هەواڵەکان، ئەو هێزانە ڕێگەی هاتووچۆ بۆ ناو گوندەکەیان گرتووە و نایەڵن بێت بۆ ناو گوندەکە یان بچێتە دەرەوە لێی.

بەپێی شایەتیی چەند هاوڵاتییەکی خەڵکی ئەو گوندە، ٥٠ ئۆتۆمبێلی پۆلیس، ئوتوبوسێک و دوو بلدۆزەر بەمەبەستی ڕووخاندنی ماڵی هاوڵاتیانی بەهایی ڕەوانەی ئەو گوندە کراون.

هێزەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی پێشتریش چەند جارێک هەڵیانکوتابووە سەر ئەو گوندە بۆ ڕووخاندنی ماڵی هاوڵاتیانی باوەڕمەند بە ئاینی بەهایی، بەڵام پاش ڕووخاندنی سێ خانوو ژنانی گوندەکە ڕێگرییان کردبوو و نەیانهێشتبوو بەردەوامیی بدەن بە ڕووخاندنی خانووەکان.

ڕووخاندنی ماڵی هاوڵاتیانی بەهایی یەکەم جار نییە کە لە ئێران ڕوودەدات، پێشتر لە ساڵی ١٣٩٩دا خانووی هاوڵاتیانی بەهایی لە گوندی ئیڤێل"ـی سەربە شاری ساری لەلایەن هێزە حکومییەکانەوە ڕووخێندرابوو.

لەو هێرشەدا، ٥٠ خانووی ئەو گوندە رووخێندرا و دەست بەسەر دارایی ٢٩ هاوڵاتیی بەهاییدا گیرابوو.

هێرشی هێزە حکومییەکان بۆسەر ماڵی هاوڵاتیانی بەهایی لە گوندی "ڕۆشنکوه" ڕۆژی ٩ی گەلاوێژ دەستی پێکرد و هەر ئەو ڕۆژەش چەند هاوڵاتییەک دەستگیر کران.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

وێنە

چەند وێنەیەک لە تاران و شیراز لەپاش لافاوەکەی ئەم دواییانە

۱۱ گەلاوێژی ۱۴۰۱
چەند وێنەیەک لە تاران و شیراز لەپاش لافاوەکەی ئەم دواییانە