close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ژینگەپارێزانی کورد دژی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی مەریوان گردبوونەوە

۱۷ گەلاوێژی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ژینگەپارێزانی کورد دژی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی مەریوان گردبوونەوە

بەپێی هەواڵێکی "تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان"، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژی ٤٠١، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا وەک ناڕەزایی بەرامبەر بە کەمتەرخەمیی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر ئاگرگرتنی بەردەوامی دارستانەکانی مەریوان، گردبوونەوە.

ئەو ژینگەپارێزانە پاشنیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو پاش ئەوەی توانیان ئاگری دارستانەکانی "قەڵا"ـی مەریوان کۆنتڕۆڵ بکەن، خۆیان گەیاندە بەردەمی تەلاری فەرمانداریی ئەو شارە و گردبوونەوە.

لەماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ١٧ جار ئاگر لە دارستانەکانی ناوصەی قەڵای مەریوان کەوتۆتەوە.

ژینگەپارێزانی مەریوانی دەڵێن ئەو دارستانە بە ئەنقەست ئاگر دەدرێت و دووبارەبوونەوەی ڕۆژانەی ئەو ڕووداوە پەیوەندیی بە گەرمی کەشوهەواوە نییە.

ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لەماوەی ئەو ١٠ ڕۆژەدا هەموو جارێک ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە و نەیانهێشتووە تەشەنە بکاتە ناوچەکانی دیکە.

لەگەڵ ئەوەشدا ناڕازین و دەڵێن بەرپرسانی حکومەت لە مەریوان بەرامبەر بەو پرسە کەمتەرخەمن و تەنانەت هەوڵی دۆزینەوە و دەستگیر کردنی بکەرانی ئەو ئەو ڕووداوەشیان نەداوە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

چوار هەزار کەس لە منداڵانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە دەرەوەی ئێران دەژین

۱۶ گەلاوێژی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
چوار هەزار کەس لە منداڵانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە دەرەوەی ئێران دەژین