close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

٣٠٤ کەس لە تاران بەناوی "شەقاوە و لات و لووت"ـەوە دەستگیر کران

۲۶ گەلاوێژی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
٣٠٤ کەس لە تاران بەناوی "شەقاوە و لات و لووت"ـەوە دەستگیر کران

ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠١، "حسێن ڕەحیمی"، سەرۆکی پۆلیسی تاران ڕایگەیاند، "٣٠٤ شەقاوە و لات و لاووت لە پایتەختی ئێران دەستگیر کراون."

لە گوتاری داد و ئاسایشی کۆماری ئیسلامیدا "شەقاوە و لات و لووت" بەو کەسانە دەوترێت کە زیاتر لە جارێک تاوانیان ئەنجام دابێت و بەپێی جۆری تاوانەکەیان بۆ سێ پلە دابەش دەکرێن.

بەگوێرەی قسەکانی سەرۆکی پۆلیسی تاران ئەو هاوڵاتیانە لە چوارچێوەی ئۆپێراسیۆنی "دەسەڵاتی پۆلیسی زانیاری، ئاسایش و فەتا" دەستگیر کراون.

حسێن ڕەحیمی بانگەشەی ئەوەی کردووە، کە دەستگیر کراوان تۆمەتبارن بە "تێکدانی ئاسایشی هاوڵاتیان لەڕێگەی شەڕ نانەوە و لەناوبردنی سامانی گشتی."

سەرۆکی پۆلیسی تاران زیادی کردووە: "١٦٥ کەس لە دەستگیرکراوان تۆمەتباران بەوەی بێڕێزییان بە نامووسی خەڵک کردووە، ٤٤ کەس بە تۆمەتی فرۆشتنی مادەی هۆشبەر، ٨ کەس بە تۆمەتی فرۆشتنی مەشروب، ٢٤ کەس بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ‌مۆڵەت و ٦٣ کەسی دیکەش بەتۆمەتی شەڕنانەوە دەستگیر کراون."

"ڕاگرتن و دەست بەسەرداگرتنی پێنج ئۆتۆمبێل، داخستنی ٨٧ یەکەی پیشەیی و دەستگیر کردنی چوار دەستەی ساختەکاریی بەڵگە و پاسپۆرت"یش چەند لە کارەکانی دیکەی پۆلیسن کە لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژەیان پێدراوە.

حسێن ڕەحیمی هەروەها باسی دەستگیر کردنبی سێ هاوڵاتیی دیکەی کردووە کە بەپێ بانگەشەی پۆلیس توندوتیژییان بەرامبەر "چالاکێکی ئەمری بە مەعروف" پیشان داوە.

چالاکی ئەمری بە مەعروف لە ئێران بەو هاوڵاتیانە دەوترێت کە سەربەخۆ و بەبێ ئەوەی لەلایەن دادگاوە ئەرکدار کرابن، هۆشداریی دەدەنە ژنان بۆ پابەند بوون بە حیجابی زۆرەملی و لەسەرکردنی سەرپۆش.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

لەسەتا ١٥ی منداڵانی کوردستان تووشی نەخۆشیی بەدخۆراکین

۲۶ گەلاوێژی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لەسەتا ١٥ی منداڵانی کوردستان تووشی نەخۆشیی بەدخۆراکین