close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

بەشێک لە دەستگیر کراوانی بزووتنەوەی مامۆستایان ئازاد دەکرێن

۳۰ گەلاوێژی ۱۴۰۱
بەشێک لە دەستگیر کراوانی بزووتنەوەی مامۆستایان ئازاد دەکرێن

ڕۆژی ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠١، شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران ڕایگەیاند، "مەسعود نیکخا" و "شەعبان محەمەدی"، دوو ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان بە مەرجی بارمتە لە زیندانی ئێڤینی تاران ئازاد کراون.

ئەو دوو مامۆستا مەریوانیە مانگی گوڵانی ئەمساڵ لەگەڵ "ئەسکەندەر لوتفی"، وتەبێژی شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران لە مەریوان دەستگیر کرابوون. لوتفیش ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گەلاوێژ هەر بەو مەرجە لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.

ئەو مامۆستایانە ڕۆژێک پێش یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانی کرێکار دەستگیر کرابوون و ڕۆژی ١٥ی جۆزەردان لە دەزگای زانیاریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ زیندانی ئێڤین گوازرابوونەوە.

"ئانیشا ئەسەدوڵاهی"، وەرگێڕ و چالاکی کرێکاری یەکێکی دیکە بوو لە دەستگیر کراوانی ئەو شەپۆلە، کە ڕۆژی شەمە ٢٩ی جۆزەردان بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی ئازاد کرا.

"کەیوان موهتەدی"، نووسەر، "ڕەزا شەهابی"، چالاکی کرێکاری و چەند چالاکی پیشەیی دیکەش کە لە پەیوەندی بە ناڕەزایی مامۆستایانەوە دەستگیر کرابوون، هێشتا لە زینداندان.

هەروەها دوو چالاکی پیشەیی فەرەنسی بەناوی "سیسیل کۆهلەر" و "ژاک پاریس"یش لەگەڵ ئەم چالاکانە دەستگیر کراون و هێشتا ئازاد نەکراون.

ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بە بڵآوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی تەلەڤیزیۆنی بانگەشەیا ئەوەیان کرد کە ئەو چالاک و مامۆستایانە بەتۆمەتی پەیوەندی کردن بەو دوو هاوڵاتییە فەرەنسییەوە دەستگیر کراون.

شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی ئێران ئەم هەوڵانەی ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی بە پرۆژەسازیی ناسراوی تەلەڤیزیۆن و "سیناریۆسازی" ناوزەد و بەتوندی شەرمەزاری کرد.

 

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

قەسری، شاعیرە کوردەکەی کۆڕە شیعرییەکانی خامەنەیی کۆچی دوایی کرد

۲۹ گەلاوێژی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
قەسری، شاعیرە کوردەکەی کۆڕە شیعرییەکانی خامەنەیی کۆچی دوایی کرد