میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاندووە، کە فەرماندەیەکی سوپای پاسداران بەناوی "ئەبولفەزل عەلیجانی" لە سوریا کوژراوە.
ئاژانسی هەواڵی "مێهر" ئەم هەواڵەی بڵاو کردۆتەوە و نووسیویەتی ئەو فەرماندەیەی سوپا ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی گەلاوێژ لەمیانەی "ئۆپێراسیۆنێکی ڕاوێژکاری"دا کوژراوە.
بەپێی ئەو هەواڵە، عەلیجانی یەکێک بووە لە ئەفسەرەکانی زانکۆی سەربازیی "ئەمیرەلموئمنین"ـی هێزی پیادەی سوپای پاسدارانی ئیسفەهان.
هەروەها وەک ئاشکرا کراوە خەڵکی شاری "دەرچە"ی سەربە پارێزگای ئیسفەهان بووە.
هێزە سەربازییەکانی سوپای پاسداران لەسەرەتای دەستپێکردنی ناڕەزاییە جەماوەرییەکانی سوریاوە لە ساڵی ٢٠١١دا تاوەکو ئێستا بەبەردەوامی لە سوریا ئامادەبوون.
تاوەکو ئێستا ژمارەیەکی زۆری ئەو هێزانە کە لەلایەن حکومەتەوە بە "پارێزەرانی مەزار" ناوزەد دەکرێن لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ دژبەرانی حکومەتی ئەسەد یان هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژراون.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە