close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ڕێژەی هەڵئاوسانی ئابووری مانگی گەلاوێژ زیاترە ٥٢٪

۲ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ڕێژەی هەڵئاوسانی ئابووری مانگی گەلاوێژ زیاترە ٥٢٪

ناوەندی ئاماری ئێران لە دوایین ڕاپۆرتیدا ڕێژەی هەڵئاوسانی ئابووریی مانگی گەلاوێژی ١٤٠١ی ئاشکرا کرد، لەسەتا ٥٢.٢، کە نیشاندەری بەردەوامبوونی گرانییەکی لاڕادەبەدەرە لەو وڵاتەدا.

ئەو ڕێژەیە دەرخەری هەڵئاوسانی خاڵ بە خاڵی مانگی گەلاوێژە، واتە ڕێژەی هەڵکشانی بەهای کاڵا لەم مانگەدا بەراورد بە بەهای کاڵا لە مانگی هاوشێوەیساڵی ڕابردوویدا.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ڕێژەی هەڵئاوسانی ساڵانەی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ ٤١.٥٪ بووە کە بەراورد بە مانگی ڕابردوو ئەوەندەی ١٪ هەڵکشاوە.

هەڵاوسانی ساڵانەی هەر مانگێک بریتییە لە ڕێژەی هەڵکشانی بەهای کاڵا لەماوەی ١٢ مانگەی پێش ئەو مانگەدا بەراورد ماوەی هاوشێوەی ساڵی پاری.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی ناوەندی ئامار، زیاترین هەڵکشانی بەهای ساڵانەی کاڵا لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا تایبەت بووە بە بەهای "ڕۆن و زەیت" کە بۆ دوو ئەوەندە هەڵکشاوە.

نان، شیر، ماسی و سەوزەش چەند لەو کاڵایانەی دیکەن کە بەهایان لەم مانگەدا هەڵکشانی زۆری بەخۆیەوە بینیوە.

هەرچەند دەوڵەتی "ئیبراهیم ڕەئیسی" لە سەرەتای هاتنە سەرکارییەوە بانگەشەی ئەوەی کرد کە مانگ لەدوای مانگ هەڵئاوسانی ئابووری کەم دەکات، بەڵام وا سێهەم مانگە کە هەڵئاوسان بەرەو زیادبوون.

چاودێرانی ئابووری لابردنی دۆلاری ٤٢٠٠ تمەنی بۆ هاوردەی کاڵا بنەڕەتییەکان لە بودجەی دەوڵەتی ئێراندا بە هۆکاری ئەم شەپۆلە گرانییە دەزانن.

دەوڵەتی ئیبراهیم ڕەئیسی هەوڵی دا بە لابردنی دۆلاری ٤٢٠٠ تمەنی ڕێگری بکات لە قاچاخی کاڵا و گەندەڵیی ئابووری، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتۆتە ئەم ئامانجە.

چاودێران ڕەشبینن بەوەی کۆماری ئیسلامی بتوانێت بەم کارە بەهای کاڵان ڕابگرێت، هەندێک ڕەخنەگریش باوەڕیان وایە کە دەوڵەت لەڕێگەی ئەم بەرنامەیەوە دەتوانێت زیاتر لە جاران باری گوزەرانی هاوڵاتیان کۆنتڕۆڵ بکات.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

فەرماندەیەکی سوپای پاسداران لە سوریا کوژراوە

۱ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
فەرماندەیەکی سوپای پاسداران لە سوریا کوژراوە