close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانی دەکاتە سەر میلیشیاکانی ئێران لە سوریا

۲ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانی دەکاتە سەر میلیشیاکانی ئێران لە سوریا

شەوی سێشەممە ١ی خەرمانان، "سینت‌کام"، بنکەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، هێزەکانیان پێگەیەکی میلیشیاکانی سەربە ئێران لە سوریایان کردۆتە ئامانجی هێرشێکی ئاسمانی.

هێزە ئەمریکا لەسەر فەرمانی "جۆ بایدن"، سەرۆک‌کۆماری ئەمریکا چەند هێرشی ئاسمانیی سرکەوتووی کردۆتە سەر ناوچەی دێرەزۆری سوریا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی سینتکام، ئەم هێرشانە ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانان لە دەوروبەری دێرەزۆر ئەنجام دراون و مەبەست لەو هێرشانە بەرگری لە هێزە ئەمریکییەکان بووە لەبەرامبەر هێرشگەلی لەجۆری  هێرشەکەی ڕۆژی ١٥ی ئاگۆستی میلیشیاکانی سەربە ئێران.

پێشتر ئاژانسی هەواڵی "ڕۆیتێرز" ڕایگەیاندبوو، ڕۆژی ١٥ی ئاگۆست دەستەیەک لە هێزەکانی هاوپەیمانان لەلایەن درۆنێکەوە کرانە ئامانج، بەڵام هێرشەکە خەساری گیانی لێنەکەوتەوە.

سینت‌کۆم ڕاشیگەیاندووە، ئەمریکا بەنیازی شەڕ و پێکدادان نییە، بەڵام بۆ بەرگری لە خەڵکەکەی هەر کارێک پێویست بێت ئەنجامی دەدات.

دێرەزۆر پارێزگایەکی ستراتژیی سوریایە کە کەوتۆتە سنووری عێراقەوە و بە یەکێک لە مەیدانە نەوتییە هەرە گرنگەکانی سوریا دادەنرێت.

دێرۆەزۆر و دەوروبەری لەژێر کۆنتڕۆڵی میلیشیاکانی سەربە ئێران و هێزەکانی حۆکومنەتی ئەسەد دایە، ئەوەش وای کردووە ناو بەناو بکرێتە ئامانجی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سوریا.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ڕێژەی هەڵئاوسانی ئابووری مانگی گەلاوێژ زیاترە ٥٢٪

۲ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ڕێژەی هەڵئاوسانی ئابووری مانگی گەلاوێژ زیاترە ٥٢٪