close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ئیسرائیل: ژیاندنەوەی بەرجام ساڵانە ١٠٠ میلیارد دۆلار سوود دەگەیەنەتە ئێران

۳ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئیسرائیل: ژیاندنەوەی بەرجام ساڵانە ١٠٠ میلیارد دۆلار سوود دەگەیەنەتە ئێران

ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خەرمانانی ١٤٠١، سەرۆک‌وەزیرانی ئیسرائیل داوای لە وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکا کرد کە پرۆسەی ژیاندنەوەی ڕێککەوتنی "بەرجام" لەگەڵ ئێران بوەستێنن و وتی، ئەم ڕێککەوتنە تەنیا خەزانەی ئێران پڕتر و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لاوازتر دەکات.

"یائیر لاپید" لە پرێس‌کۆنفرانسێکدا وتی: "ئەم ڕێککەوتنەی ئێستا زۆر خراپە و وادەکات کە ئێران ساڵانە ١٠٠ میلیارد دۆلاری دەست کەوێت."

سەرۆک‌وەزیرانی ئیسرائیل هەروەها وتوویەتی، کۆماری ئیسلامی ئەم پارەیە دەداتە میلیشیاکانی حەماس، حزبوڵا و دەستە و گروپە توندڕەوە ئیسلامییەکانی دیکە و ئەمەش دەبێتە هۆی "لاوازتر بوونی سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست."

ئەم قسانەی یائیر لاپید ڕێک ڕۆژێک پاش ئەوە دێت کە بەرپرسانی ئەمریکا وتوویانە، ئێران قبوڵی کردووە واز لە داوا سەرەکییەکانی بێنێت و هەنگاوی ئەرێنی بنێت بۆ ژیاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

لە بەرامبەردا ئیسرائیل هەر لە سەرەتاوە دژی دەستپێکردنی دانوستانەکان بوو بۆ ژیاندنەوەی بەرجام.

وەک بە هەواڵەکانەوە دیارە، سەرۆک‌وەزیرانی ئیسرائیل بەنیازە هەموو هەوڵی خۆی بدات بۆ ڕێگری کردن لە ژیاندنەوەی ڕێککەوتنی بەرجام و هەر بەو مەبەستەش لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا قسەی لەگەڵ سەرانی وڵاتانی ئەڵمان، بەریتانیا و فەرەنسا کردووە.

یائیر لاپید سەبارەت بەم گفتگۆیانەش وتی: "پێم وتن پرۆسەی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران گەیشتۆتە شوێنێک کە دەبێت بیوەستێنن و بڵێن بەسە."

لە کۆتاییشدا وتی، ئێمە دژی ئەو ڕێککەوتنەین چونکە ڕێککەوتنێکی خراپە.

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

خەمۆک‌ترین پارێزگاکانی ئێران لە زمانی توێژینەوەیەکی زانستییەوە

۲ خەرمانانی ۱۴۰۱
ئێران‌وایەری کوردی
خوێندنەوەی وتارە لە ۵ خولەکدا
خەمۆک‌ترین پارێزگاکانی ئێران لە زمانی توێژینەوەیەکی زانستییەوە