close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

کوردستان؛ کۆڵبەرێک کوژرا و دوو کاسبکار دەستگیر کران

۵ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کۆڵبەری گیان‌بەختکردوو "ڕێبوار ڕەشیدی" تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی قوڵیاوی بوو
کۆڵبەری گیان‌بەختکردوو "ڕێبوار ڕەشیدی" تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی قوڵیاوی بوو
دوو برای کاسبکاری خەڵکی شاری پیرانشار بەبێ مۆڵەتی دادگا دەستگیر کراون و پاشان گوازراونەتەوە بۆ زیندانی نەغەدە
دوو برای کاسبکاری خەڵکی شاری پیرانشار بەبێ مۆڵەتی دادگا دەستگیر کراون و پاشان گوازراونەتەوە بۆ زیندانی نەغەدە

 ڕۆژی ڕابردوو کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا، هەر لەم دواییانەشدا دوو برای کاسبکار لە شاری پیرانشار بەبێ هۆکارێکی دیار دەستگیر کراون.

بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی ٤ی خەرمانانی ١٤٠١، هێزی سەربازیی سەر سنووری بڕوێشکانێی بانە دەستەیەک کۆڵبەری دایە بەر دەستڕێژی گولـلە و ئەمەش کوژرانی کۆڵبەرێکی کورد بەناوی "ڕێبوار ڕەشیدی"ی لێکەوتەوە.

"هەنگاو" ڕایگەیاندووە ڕێبوار ڕەشیدی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی قوڵیاوی بانە بووە.

بە گیان لەدەستدانی ڕێبوار، دوو منداڵی بنەماڵەی ڕەشیدی بێ‌باوک مانەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە کە هاوسەری ئەو کۆڵبەرە دووگیانە و مومکینە بەم زووانە ژمارەی خێزانەکەیان زیاتریش بکات،.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خەرمانانی ١٤٠١، دوو برای کاسبکاری خەڵکی شاری پیرانشار بەبێ مۆڵەتی دادگا دەستگیر کراون و پاشان گوازراونەتەوە بۆ زیندانی نەغەدە.

هەنگاو ناسنامەی ئەو دوو برایەی بە "کەریم ئەبوبەکری"، تەمەن ٣٦ ساڵ و "ئیسماعیل ئەبوبەکری"، تەمەن ٢٩ ساڵ ڕاگەیاندووە.

لەو هەواڵەدا هاتووە، کە دادگا بۆ ئازادکردنی کاتیی ئەو دوو کاسبکارە مەرجی دانانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنیی دیاریی کردووە.

 بەپێی ئاماری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، تەنیا لە ساڵی ٢٠٢١دا ٥٢ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کوژراون و ١٦٣ کۆڵبەری دیکەش برینداربوون.

هەروەها لەماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا ٥٤٧ کۆڵبەر لەو ناوچانە کوژراون و زیاتر لە هەزار و ٦١ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

کۆڵبەری ساڵانێکی درێژە لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بووە بە دیاردە و هەزاران هاوڵاتی لەڕووی ناچاری و هەژارییەوە ڕوویان کردۆتەوە ئەو پیشە پڕمەترسییە.

نەبوونی هەلی کار، هەژاری و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی لەئاستی دۆخی ژیانی هاوڵاتیاندا بە هۆکارگەلی سەرەکیی دیاردەی کۆڵبەری دەزانرێت لە کوردستان.

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

ئایا ڕێکەوتن یان شکستی دان‌وستانەکان کاریگەریی دەبێت لەسەر ئابووریی ئێران؟

۵ خەرمانانی ۱۴۰۱
آرش حسن‌نیا
خوێندنەوەی وتارە لە ۹ خولەکدا
ئایا  ڕێکەوتن یان شکستی دان‌وستانەکان کاریگەریی دەبێت لەسەر ئابووریی ئێران؟