close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ڕاگەیاندنی پتر لە ٨٠ چالاکی مەدەنی؛ خۆکووژیی سوعدا خەدیرزادە، ژن‌کوژییە

۵ خەرمانانی ۱۴۰۱
ئێران‌وایەری کوردی
خوێندنەوەی وتارە لە ۸ خولەکدا
ڕاگەیاندنی پتر لە ٨٠ چالاکی مەدەنی؛ خۆکووژیی سوعدا خەدیرزادە، ژن‌کوژییە

زیاتر لە ٨٠ چالاکی مەدەنیی بواری یەکسانیی جنسی و جێندەری لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندنێکەوە بە هۆی دۆخی سوعدا خەدیرزادە، زیندانیی سیاسیی کورد، لە بەندی زیندانی ناوەندیی ورمێ‌دا هۆشداریان داوە و خوازیاری ئازاد کردنی خێرا و بێ مەرجی ئەم زیندانییە سیاسییەن.

واژۆکارانی ئەم ڕاگەیاندنە، هەوڵدان بۆ خۆکووژیی ئەم دایکە بەندکراوە بە هەوڵدان بۆ کوشتنی حکوومەتی و ژن‌کوژی دەزانن. بە تازەیی هەواڵی هەوڵی خۆکووژیی ئەم بەندکراوە کوردە نیگەرانیی زۆر جیدیی چالاکانی یەکسانیی ئێتنیکی و جێندەریی لێ کەوتۆتەوە.

سوعدا خەدیرزادە، لە خولی دووگیانییەکەی‌دا دەستگیر کرا و بە درێژایی ماوەی دووگیانییەکەی و پاش منداڵ بوونەکەی لە ژێر گوشاری هێزە ئەمنییەتییەکان‌دا بووە. دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرواری ١ی خەرمانانی ١٤٠١دا فیلمی دانپێدانانە زۆرەملییەکانی لەگەڵ ڕەت کردنەوەی هەواڵی خۆکوژییەکەی بڵاو کردەوە.

ئەم ڕاگەیاندنە ئاماژەی داوە بە پەراوێز کەوتنی ئەم ژنە بەندکراوە سیاسییە کوردە، و میدیاکان، چالاکانی مافی مرۆڤ و چالاکانی بواری یەکسانی جنسی و جێندەری بانگهێشت و دوای کردووە سەرنجی زیاتر بدرێتە دۆخی زیندانیانی ژن، لە بەندکراوانی سیاسییەوە تا تاوان‌کارانی کۆمەڵایەتی، کە ڕەهەندگەلێکی جۆراوجۆری هەڵاواردن ئەزموون دەکەن: "سوعدا خەدیرزادە ژن و دایکێکی بەندکراوی کوردە کە ڕیزێک ستەم بە جەستەیەوە خۆیان دەنوێنن، لەوانە هەڵاواردنی جێندەری، هەڵاواردن بەرامبەر ژنانی پەراوێزخراو و هەڵاواردن بەرامبەر دایکان بە گشتی و دایکانی بەند کراو بە تایبەتی. سەرباری دۆخی جێگای نیگەرانیی ئەم ژنە بەندکراوە لە مانگەکانی ڕابردوو و میدیایی کردنەوەی لە لایەن هەندێک لە چالاکوانانی مافی مرۆڤ، بە تایبەت چالاکوانانی مافی مرۆڤیی کوردەوە، دۆخی ئەم زیندانییە کوردە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیا گەورەکان و تەنانەت لە لایەن چالاکوانانی بواری جنسی و جێندەرییەوە سەرنجێکی تایبەتی پێ نەدرا."

ئەم ڕاگەیاندنە هەورەها لە ڕیگەی گرێ‌دانەوەی دۆخی سوعدا خەدیرزادە لە مانگەکانی ڕابردوودا لە هەل‌ومەرجێکی دڵتەزێنی بەندی باقیی زیندانییەکان‌دا، بە تایبەت بەندکراوانی ژن لە زیندانەکانی سەراسەری ئێران‌دا، بە ئاماژەدان بە دوا نامەی ئەم دوایانەی ١٦ ژنی بەندکراوی سیاسی سەبارەت بە بڵاو بوونەوەی دووبارەی کۆرۆنا لە بەندی ژنانی ئێڤین‌دا هۆشداری دەدەن کە: "زۆر بوونی حەشیمەت و پرسی داست‌ڕانەگەیشتنی زیندانیان بە لانیکەمی تەندرووستی و دەرمان، بۆتە بەشێک لە ڕەوتی لەناو بردنی ڕێکخراو و زیان گەیاندنی جیدی بە زیندانیان."

واژۆکارانی ئەم ڕاگەیاندنە داوایان لە چالاوانانی مەدەنی و هەروەها میدیاکان کردووە: "داوا لە چالاکوانانی بواری یەکسانی جنسی و جێندەری، چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ، چالاکوانانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و هەروەها هەموو میدیاکان دەکەین، سەبارەت بە دۆخی زیندانییە ژنەکان، کار بکەن و پشتیوانیانی جیدی‌تریان لێ بکەن و هەواڵ و زانیارییەکانیان بە میدیاکان بگەیەنێن، بە تایبەت ئەوانەی کە توێژێکی تێک تەنراوی هەڵاواردن و بێ‌بەش‌کاری ئەزموون دەکەن و بە دژواری دۆخی خۆیان لە زیندانەکان‌دا میدیایی دەکەنەوە، وەک سوعدا خەدیرزادە و زیندانانی عەرەب لە زیندانی شەیبان و سێپیداردا. ئێمە خوازیاری پرسیار کردن هاوتەریب لەگەڵ وشیاری‌بەخشینی جێندەری لە دۆسییەی بەندکراوانی ژن، زیاد بوونی هەستیاری بەرامبەر دۆخی بەندکراوانی دووگیان، دایکان و منداڵەکانیان، هەستیاریی زیاتر بەرامبەر دۆخی ژنانی پەراوێزخراو و زیندانیانی نەخۆش و کەمەندام. دەنگدانەوەی دۆخ و پێداویستییەکانی زیندانیانی ژن لە میدکیاکان و بەرز کردنەوەی خواستی ئازادیی زیندانیانی سیاسی و بەندکراوانی تاوانە گشتییەکانین کە مەترسیی جیدی نین بۆ سەر کۆمەڵگا."

دەقی ڕاگەیاندنی چالاوانانی بواری یەکسانیی جنسی و جێندەری سەبارەت بە دۆخی خراپی بەندکراوانی ژن

هەواڵی ترسناکی هەوڵدان بۆ خۆکووژیی سوعدا خەدیرزادە، بەندکراوی سیاسیی کورد، لە بەرواری ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠١ لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ و بڵاو کردنەوەی بەشێک لە دانپێدانانە زۆرەملییە تێلڤیزیۆنییەکەی لە لایەن هەواڵدەریی دەزگای دادی [کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە] لە بەرواری ١ی خەرمانانی ١٤٠١ هاوکات لەگەڵ ڕەت کردنەوەی هەواڵی خۆکووژییەکەی‌دا، جارێکی‌ دیکە پێویستیی سەرنجدانی تایبەت بە دۆخی بەندکراوانی ژن، بە تایبەت ئەو ژنە بەندکراوانەی کە دەرفەتی بینین و بیستنی کەم‌تریان [دەنگ و سیمایان لە میدیاکان‌دا] هەیە، وەبیر بخەینەوە. نامەی ناڕەزایەتیی ١٦ ژنی سیاسی لە بەرواری ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠١ لە زیندانی ئێڤینیش‌دا بووە هۆکارێکی دیکە بۆ نووسینی ئەم ڕاگەیاندنە و هۆشداری‌دان سەبارەت بە دۆخی خراپی ژنانی بەندکراو هەر لە بەندکراوانی سیاسییەوە تا زیندانیانی تاوانە گشتییەکان.

بەریەک‌کەوتنی هەڵاواردنەکان لە ژیانی سوعدا خەدیرزادەدا

سوعدا خەدیرزادە، دایکی بەندکراو، کە دەگوترێت بۆ گوشار خستنە سەر هاوسەرەکەی زیندانی کراوە، دەکرێت بڵێین هەموو خولێکی دووگیانییەکەی لە گرتووخانەی کاتی و بە هەڵپەسێردراوی لە دۆخێکی ناتەندرووست و لە ناو ژمارەیەکی زۆری حەشیمەتی زیندانییەکان لە زیندانی ورمێ‌دا تێپەڕاندووە. پیش منداڵ‌ بوونەکەی، کۆمەلێک هەواڵی وشیارکەرەوە لە بارودۆخی ئەم بەندکراوە بڵاو کرانەوە و بۆخۆیشی لە فایلێکی دەنگی‌ لە زیندان لە مانگی گوڵانی‌دا بە ڕاگەیاندنی مان‌گرتن لە خواردن لە مانگی هەشتەمی دووگیانییەکەی‌دا، گوشارە ئەمنییەتییەکان بۆ دانپێدانان، ئەشکەنجەی دەروونی و ئازارە زمانییەکانی ئاشکرا کرد. ئەو بە ناڕەزایەتی بەرامبەر ڕێگری کردن لە ئازادییەکەی سەر باری دووگیانی، دۆخی خراپی سڵامەت و تەندرووستی و ڕادەست کردنی بەڵگەنامە پزیشکییە پێویستەکان، ڕایگەیاند کە بە "بارمتە" گیراوە و هەروەها وتی: "داواکارم ببنە دەنگی من، کەسێکم نییە بەدواداچوون بۆ کارەکانم بکات." (بۆ زانیاریی زیاتر بڕواننە ئەم بەستەرە)

سوعدا خەدیرزادە ژن و دایکێکی بەندکراوی کوردە کە ڕەهەندگەلی جۆراوجۆری ستم بە جەستەیەوە خۆی دەنوێنێت، لەوانە هەڵاواردنی جێندەری، هەڵاواردن بەرامبەر بە ژنانی پەراوێزخراو و هەڵاواردن بەرامبەر دایکان بە شێوەیەکی گشتی و دایکانی بەندکراو بە تایبەتی. سەرباری دۆخی ترسناکی ئەم ژنە بەندکراوە لە مانگەکانی ڕابردوودا و میدیایی کردنەوەی دۆخەکەی لە لایەن هەندێک لە چالاکانی مافەکانی مرۆڤە، بە تایبەت چالاکانی مافەکانی مرۆڤی کوردستانەوە، دۆخی ئەم بەندکراوە سیاسییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیا گەورەکان‌ و تەنانەت لە لایەن چالاکوانانی بوارەکانی یەکسانیی جنسی و جێندەرییەوە سەرنجێکی تایبەتیی پێ نەدراوە.

ئێمە، ژمارەیەک لە چالاکوانانی مافەکانی ژنان، هەوڵی خۆکووژیی سوعدا خەدیرزادە بە بەشێک لە پرۆسەی کوشتنی دەوڵەتیی زیندانیان لە لایەک و ژن‌کووژیی سیستماتیک لە کۆماری ئیسلامی لە لایەکی‌ترەوە دەزانین. لەبەر ئەوەی خۆکووژیی ژنان لە دۆخی سوڵتەی جنسی و جێندەری و لە ژێر گوشاردا دەچێتە خانەی ژن‌کوژییەکان- سۆسایدال فێمیساد-ەوە. جگە لە دۆخی خراپی مافەکانی مرۆڤ و پێشێل کردنی مافەکانی زیندانیان لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، بە تایبەت ژنانی پەراوێزخراو، دۆخی ژنە بەندکراوە سیاسییەکان و ئەوانەی کە لە پێوەندی‌دا بە تۆمەت‌بەخشینەوە بە هاوسەرەکانیان و بۆ گوشارهێنانی زیاتر بۆسەریان زیندانی کراون، زۆرجاران هەڵگری بارێکی قورسی سوڵتەی جێندەریشن.

زیندان یان ئەشکەنجەخانەی ژنان

زێدەباری هەڵکشانی ئاماری لەسێدارەدراوان، سەرکوتی خوێناوی و کوشتاری خەڵکی ناڕازی لە شەقامەکان‌دا، بە کوشت‌دانی بەندکراوان بە گشتی و زیندانیانی سیاسی بە تایبەتی، لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا پەرەی سەندووە. لە وەها بارودۆخێک‌دا جگە لە دۆخی خراپی ئەمنییەتیی زیندانەکان، زۆریی حەشیمەت و پرسی بەردەست نەبوونی لانیکەمە خزمەتگوزارییە دەرمانی و تەندرووستییەکان بۆ زیندانییەکان، بۆتە بەشێک لە ڕەوتی لەناوبردنی ڕێکخراو و زیان گەیاندن بە بەندکراوان. ژنانی بەندکراو لەم بارودۆخەدا لە حاڵەتێکی تایبەتی‌تردا گیریان خواردووە.

لە نامەی ئەو ١٦ ژنە سیاسییە لە زیندانی ئێڤین‌دا بۆ هۆشداری‌دان سەبارەت بە بڵاو بوونەوەی دووبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین‌دا هاتووە: "هەموو ڕۆژێک ژمارەی تووش بووەکان زۆرتر دەبێت، سەرباری زیاتر بوونی لەناکاوی ژمارەی زیندانییەکان و نەبوونی هاوسەنگیی ژمارەی کەسەکان لەگەڵ کەش و تواناکانی بەند و نەبوونی کەشی گونجاو بۆ جیا کردنەوە و کەرەنتینی تووش بووان و دواکەوتنی جیدی لە وەرگرتنی تێست و نەبوونی چاودێرییە پزیشکییە پێویستەکان، نیگەرانی بەرامبەر پاراستنی گیان و تەندرووستیی زیندانییەکان زیادی کردووە." (دەقی تەواوی ڕاگەیاندنەکە)

جگە لە مەحکووم کردنی دۆخی خراپی ژنانی بەندکراو لە زیندانەکانی هەموو ئێران‌ لە سۆنگەی مافەکانی ژنانەوە، هەروەها پێویستە ئەوە ڕەچاو بکرێت کە تۆمەتی زۆرینەی هەرە زۆری ژنانی بەندکراوی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان، ڕیشەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ هەڵاواردنە جنسی و جێندەرییەکان. زۆربەی هەرە زۆری ئەم بەندکراوانە لە بارودۆخێک‌دا کە بە منداڵی ناچار بە هاوسەرگیریی کرابوون و لە بەردەم هەموو جۆرە تووندوتیژییەکی جنسی و جێندەریی وەک تووندوتیژیی بنەماڵەیی، ئابووری و یاسایی‌دا بوون، ئەو تاوانانەیان کردووە کە خراونەتە پاڵیان یاخود لە دۆخێکی وەهادا بەم تۆمەتانە دەستگیر کراون. هەروەها، نموونەکانی تووندوتیژیی جنسی و جێندەری لە کاتی بەڕەوڕوو بوونەوەی ژنان لەگەڵ پۆلیس تا کاتی دەستگیر کردن، لێپرسینەوە، دادگایی و زیندان‌دا هەرە زۆرە. ئەم نموونانە ئازار و دەستدرێژی جنسی و جێندەری، ئەنجام‌دانی تێستی پەردەی کچێنی و هەروەها بە تاوان‌کردنی ژیانی ئازادانەی ژنان لە پێوەندی‌دا بە پۆشینی جل‌وبەرگ و ئازادییە سەرەتاییە مرۆییەکان دەگرێتەوە. ئەم ڕەوتی هەڵاواردنە، ژنان دەخاتە دۆخێکی یاسایی و دادوەرییەوە کە لە بنەڕەت‌دا تاوان‌ بەخشینەوەیە. هەروەها پێویستە ئاگاداری ئەوە بین کە ژنانی بەندکراو لە باری پاڵپشتیی گشتی و تایبەتییەوە کەم‌تر بەهرەمەندن و بە هۆی بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتیی پیاوساریی باڵادەستەوە لە ئێران‌دا زۆربەی جار بێ‌ناو و بێ‌سیما دەمێننەوە.

ئێمە چی بکەین؟

ئێمە، گرووپێک لە چالاوانانی مافەکانی مرۆڤ، زێدەباری خواستی ئازادیی خێرا و بێ مەرجی سوعدا خەدیرزادە لەگەڵ منداڵەکەی سۆلینا (ئاڵا)دا، داوا لە چالاکوانانی بواری یەکسانیی جنسی و جێندەری، چالاکانی مافەکانی مرۆڤ، چالاکوانانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و هەروەها هەموو میدیاکان دەکەین، سەبارەت بە دۆخی ژنانی بەندکراو، کاری میدیایی بکەن و هەوڵی جیدی‌تری پاڵپشتی‌کارانە بدەن، بە تایبەت سەبارەت بەوانەی کە توێژێکی تێک‌تەنراوی هەڵاواردن و بێ‌بەش‌کاری ئەزموونی دەکەن و بە سەختی دەتوان باسی دۆخی خۆیان لە زیندان‌دا بکەن وەکوو سوعدا خەدیرزادە و ژنانی بەندکراوی عەرەب لە زیندانی شەیبان و سێپیداردا. ئێمە خوازری پرسیار کردنی هاوتەریب لەگەڵ وشیاریی جێندەری لە دۆسییەی ژنانی زیندانی، زیاتر بوونی هەستیاری بەرامبەر بەندکراوە دووگیانەکان، دایک و منداڵەکانیان، زۆر بوونی هەستیاری بەرامبەر دۆخی ژنانی بەندکراوی پەراوێزخراو و ژنانی زیندانیی نەخۆش و کەمەندام، گواستەنەوەی دۆخ و پێداویستییەکانی ژنانی بەندکراو لە میدیاکان و بەرزکردنەوەی داخوازیی ئازاد کردنی زیندانیانی سیاسی و بەندکراوانی تاوانە گشتییەکانین کە مەترسییە جیدی نین بۆ سەر کۆمەڵگا.

واژۆکارانی سەرەتایی ئەم ڕاگەیاندنە:

ئازادە پوورزەند (توێژەری مافەکانی مرۆڤ)

ئازادە دەواچی (توێژەر و چالاکوانی مافەکانی ژنان)

ئازادە زیلابی

ئاسییە ئەمینی

ئایدا قەجەر (ڕۆژنامەنووس و پارێزەری مافی مرۆڤ)

ئیلاهە مەشعووف (چالاکی ژنان و مافەکانی مرۆڤ)

ئیلاهە ئەمانی (بەرپرسی تۆڕی نێوان کولتووریی ژنان)

ئیلاهە ئۆمید

ئیلاهە ئیمانیان (چالاک و توێژەری فێمێنیست)

ئەمیرا زوڵفەقاری (چالاکی یەکسانیی جنسی و جێندەری)

ئەندیشە جەعفەری

ئەنووشە مەشعووف (دەروون‌ناس)

پەروانە حوسەینی (توێژەر و چالاکی مافەکانی ژنان)

پەروین مەلەک (چالاکی ژنان)

پەری عەسکەری (بەرپرسی تێلێڤیزیۆنی ئەلوەند و دامەزرێنەری ڕێکخراوی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست)

تەرانە ڕووستا (چالاکی مافەکانی ژنان)

تووران جیگارەیی

تونیا وەلی ئۆغڵی (چالاکی مافەکانی ژنان)

جیلوە جەواهێری

ڕزوان موقەدەم (توێژەر و چالاکی مافەکانی ژنان)

ڕووناک فەرەجی (ڕۆژنامەنووس)

سارا دەماوەندان (ڕۆژنامەنووس)

ساینا ش. (دیزاینەر)

سەمانە سەوادی (چالاکی یەکسانیی جێندەری)

سووسەن ڕەخش (کۆمەڵناس و چالاکی مافەکانی ژنان)

سۆڵماز ئیلدەر (ڕۆژنامەنووس)

سۆنیا کەریمی

سوهەیلا ئازەربەخت

سوهەیلا سەتاری (چالاکی سیاسی-مەدەنی و توێژەری کاروباری ژنان و تەکنیک)

سیمین ئۆسکوویی 

شەقایش نۆرووزی (دامەزرێنەری لاپەڕەی #می-تووی ئێران)

شەم،یم ئازادە

شەهرزاد ئەرشەدی (هونەرمەند و چالاکی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی)

شەهرزاد چەنگلوایی (هونەرمەند)

شەهلا ئینتساری (چالاکی سیاسی و مافەکانی ژنان)

شەهلا شەفیق (کۆمەڵ‌ناس و نوشەر)

شەهلا عەبقەری (مامۆستای زانکۆ)

شەهین نەوایی

شیما شەهرابی (ڕۆژنامەنووس)

شیوا مەحبووبی (چالاکی مافەکانی مرۆڤ و ئازادیی زیندانیانی سیاسی)

شیوا نەزەرئاهاری

سەبا ئالالە (دەروون‌ناس)

سۆنا کازمی (مامۆستای زانکۆ)

تەیبە ڕەحیلی

عیسمەت بەهرامی

فاتمە ئێختساری (نووسەر)

فاتمە کەریمی

فەتحیە زەرکەش

فەرەح تووتی پوور

فەرەح کەمانگەر

فەرزانە سووری

فرووغ شەلالوەند (ئەندامی بنەماڵەی خاوەران و مافەکانی ژنان)

فەریبا بوقراتی

فەریدە پوور عەبدوڵا (چالاکی مافەکانی مرۆڤ)

فلوورا ڕوحانی

کاوە کرمانشاهی

گوڵڕۆخ جەهانگیری (ماستەری کۆمەڵ‌ناسی و چالاکی مافەکانی ژنان)

مەحبووبە پوکرەت

مەحبووبە عەباسقولی زادە

مەریەم دێهکوردی (ڕۆژنامەنووس)

مەنسوورە شوجاعی (توێژەر و چالاکی بزووتنەوەی ژنان)

مونیرە کازمی (پارێزەری مافەکانی ژنان)

مونیرە حەبەشی (ماف‌ناس)

مەهدییە گوڵڕوو (فێمێنیست)

مێهرەنگیز کار (نووسەر و ماف‌ناس)

مەهشید پێگاهی

مەهناز قووزلوو (پارێزەری مافەکانی مرۆڤ)

مەهین خەدیوی (شاعیر و بڵاوکار)

مەولوود حاجی‌زادە (ڕۆژنامەنووس و چالاکی مافەکانی مرۆڤ)

میترا فازڵی

مینا خانی (فێمێنیست و شیکاری کۆمەلایەتی)

مەهین ڕووستا

نازیلا تووبایی

نێدا دێهقانی

نەسیم ڕەوشەنایی

نەسیم موقەڕەب-سەحرا (چالاکی مافەکانی مرۆڤ)

نەعیمە دووستدار (چالاکی مافەکانی ژنان)

نێگین شیراقایی (ڕۆژنامەنووس)

نەیرە ئەنساری (ماف‌ناس. پسپۆڕی مافە نێونەتوەییەکان و چالاکی مافەکانی مرۆڤ)

هایدە ڕەوش (زیندانی سیاسیی پیشوو و چلاکاوانی مەدەنی)

یاسەمین فەهبۆد (توێژەر و ئارتیڤیست)

 

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ئاژانسِێکی ناوخۆی ئێران موجتەبا خامەنەیی بە ئایەتوڵا ناودەبات

۵ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئاژانسِێکی ناوخۆی ئێران موجتەبا خامەنەیی بە ئایەتوڵا ناودەبات