close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

کۆمەڵگەی بەهایی؛ ١٤ هاوڵاتی دەستگیر کران و ٢٥ کەسی دیکە بە ٨٣ ساڵ زیندان سزادران

۱۰ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کۆمەڵگەی بەهایی؛ ١٤ هاوڵاتی دەستگیر کران و ٢٥ کەسی دیکە بە ٨٣ ساڵ زیندان سزادران

هاوکات بە پەسندبوونی سزای ٨٣ ساڵ زیندان بۆ ٢٥ هاوڵاتی باوەڕمەند بە ئاینی بەهایی لە پارێزگای فارس، ١٤ هاوڵاتیی دیکەی بەهایی لە پارێزگای مازەندەران دەستگیر کران.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ٩ی خەرمانانی ١٤٠١، پێنج هاوڵاتی بەهایی لە شاری ساری و حەوتی دیکە لە شاری قائیمشەهری پارێزگای مازەندەران دەستگیر کراون.

وەک ئاشکرا کراوە، هێزە ئەمنییەکان، پاش دەستگیر کردنی ئەو هاوڵاتیانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی یەکێکیان و لەگەڵ پشکنینی ماڵەکە دوو کەسی دیکەشیان دەستگیر کردووە.

لە هەواڵێکی دیکەدا هاتووە، کە لقی ٣٧ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای فارس سزای ٨٣ ساڵ زیندانی ٢٥ هاوڵاتیی بەهایی پەسند کردووە.

ژمارەیەک لەو ٢٥ هاوڵاتییە جگە لە سزای زیندان، بە قەدەغەی چوونەدەرەوە لە ولات و دوورخرانەوە لە شوێنی ژیانیان سزادراون.

لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا دەیان هاوڵاتیی بەهایی بە تۆمەتگەلکی جیاواز دەستگیر کراون.

حکومەتی ئێران ئاینی بەهایی بە ئاینێکی ڕەسمی دانانێت و باوەڕمەندانی ئەو کەمینە ئاینییە بە بەردەوامیی بە "دوژمن و سیخوڕ" ناودەبات.

کەمینەی بەهایی گەورەترین کۆمەڵگەیە لەناو ئاینە ناڕەسمییەکانی ئێراندا و لە ٤٤ ساڵی ڕابردوودا لەژێر سێبەری یاساکانی کۆماری ئیسلامیدا بەشێوەی سیستامتیک لە زۆربەی مافەکانیان وەک دامەزران لە ئیدارە حکومییەکاندا، مافی خوێندنی باڵا و مافی کار و کەسابەت بێبەشکراون.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

ئەشکەنجەی پیرۆز؛ بۆچی سزا کۆنەکانی جیهان‌ هێشتا لە ئێران‌دا باون؟

۹ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۵ خولەکدا
ئەشکەنجەی پیرۆز؛ بۆچی سزا کۆنەکانی جیهان‌ هێشتا لە ئێران‌دا باون؟