ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ی خەرمانانی ١٤٠١، نوێنەری شاری تەورێز لە پەرلەمانی ئێران وتی، گەندەڵیی ناو بانکەکان زۆر زیاترە لەوەی لەسەر کۆمپانیی فولادی ئیسفەهان ئاشکرا کرا. ئاماژەی ئەو پەرلەمانتارە بەو ڕاپۆرتەیە کە ماوەیەک پێش ئێستا گەندەڵییەک بە بڕی ٩١ هەزار میلیارد تمەنی لە بەڕێوەبەرانی کۆمپانیی فولادی ئیسفەهان ئاشکرا کردبوو.
"ئەحمەد عەلیڕەزابەیگی" لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی "عەسری ئێران" وتی: "بە ڕەچاوکردنی ئەو لێکۆڵینەوانەی کردوومانە، پێشبینی دەکەین بڕی گەندەڵیی ناو بانکەکانی ئێران سەرسووڕهێنەرتر بێت لەوەی لە فولادی ئیسفەهان ئاشکرا کرا."
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، خەڵک گەندەڵیەکەی فولادی ئیسفەهان بەسەر هەموو بەشەکانی کۆماری ئیسلامیدا دەگشتێنن، جا ئەگەر دەرەنجامی لێکۆڵینەوەی پەرلەمان لەسەر بانکەکان بۆ ڕایگشتی ئاشکرا بکرێت، خوا دەزانێت چیهای بۆ حکومەت بەدواوە دەبێت.
عەڵیرەزابەیگی هەروەها وتی، گەندەڵیی فولادی ئیسفەهان تایبەتە بە بەڕێوەبەرانی دەوڵەتی "حەسەن ڕوحانی"، بەڵام گەندەڵیی ناو بانبکەکان بەڕێوەبەرانی سەر بە هەموو لایەنەکان دەگرێتەوە.
ماوەیەک پێش ئێستا، پەرلەمانی ئێران ڕاپۆرتێکی لە ٢٩٧ لاپەڕەدا بڵاوکردەوە کە ٩٠ حاڵەتی تاوانی دارایی بەڕێوەبەرانی کۆمپانیی فوولادی ئیسفەهان لە خۆ دەگرت و دەیکردە زیاتر لە سێ میلیارد دۆلار.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە