close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

دوو بەندکراوی سیاسیی بەلوچ لە زیندانی زاهدان لە سێدار ە دران

۱۲ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دوو بەندکراوی سیاسیی بەلوچ لە زیندانی زاهدان لە سێدار ە دران

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی "حاڵ‌وەش"، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە ١٢ی خەرمانانی ١٤٠١، دوو بەندکراوی سیاسیی بەلوچ لە زیندانی ناوەندیی زاهدان لەسێدارە دراون. تەمەنی یەکێک لەو دوو بەندکراوە لەکاتی دەستگیربوونیدا تەنیا ١٦ ساڵ بووە.

حاڵ‌وەش ناسنامەی ئەو دوو بەندکراوە سیاسییەی بە "مۆحسن قەنبەرزهی" ناسراو بە "نەسروڵا" و "عەینوڵا قەنبەرزهی" ڕاگەیاندووە.

وەک ئاشکرا کراوە، تەمەنی "مۆحسن قەنبەرزهی" لەکاتی دەستگیر بوونی لە ساڵی ١٣٩١دا تەنیا ١٦ ساڵ بووە.

هەروەها عەینوڵا قەنبەرزهی خێزاندار، باوکی چوار منداڵ و خەڵکی گوندی شندکی سەربە زاهدان بووە.

لەو هەواڵەدا لەسەر زاری سەرچاوەیەکی نزیک بەو بەندکراوانەوە هاتووە، کە ئەو دوو بەندکراوە خزمی یەکدی بوون و ساڵی ١٣٩١ بە تۆمەتگەلی سیاسی دەستگیر کرابوون.

حاڵ‌وەش نووسیویەیتی، ئەو بەندکراوانە لە دادگای ئینقلابی زاهدان بە سەرۆکایەتیی "دادوەر مەهدەویان" بە تۆمەتگەلی "ئەندامێتی گروپەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی" و "کوشتنی سێ ئەندامی هێزە سەرباییەکانی ئێران" بە سێدارە سزادرابوون.

"کەمپەینی چالاکانی بەلوچ" ڕایگەیاندووە، کەو ئەو دوو بەندکراوە لەکاتی دەستگیر بوونیاندا لە گرتووخانەکانی سوپای پاسداران بە سەختی لەژێر ئەشکەنجەدا بوون.

 ساڵی ١٣٩٨ ژمارەیەک لە بەندکراوانی زیندانی زاهدان بەبڵاوکردنەوەی نامەیەک ئاشکرایان کرد کە مافی مرۆڤی زیندانیان لە زیندانی ئەهواز پێشێل دەکرێت.

لە بەشێکی ئەو نامەیەدا هاتبوو، کە هێزە ئەمنییەکان بەمەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملی لە عەینوڵا قەنبەرزهی، جەستەی ئەو زیندانییەیان تاوەکو بەر ملی لەژێر خاکدا ناشتووە.

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

بێ‌متمانەیی هاوڵاتیان بە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە زمانی توێژینەوە فەرمییەکانەوە

۱۲ خەرمانانی ۱۴۰۱
ئێران‌وایەری کوردی
خوێندنەوەی وتارە لە ۴ خولەکدا
بێ‌متمانەیی هاوڵاتیان بە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە زمانی توێژینەوە فەرمییەکانەوە