کۆماری ئیسلامی وەڵامی بۆچوونەکانی ئەمریکا بۆ ژیاندنەوەی ڕێککەوتنی "بەرجام"ـی ئاراستەی بەرپرسانی ئەوروپا کردووە، ژمارەیەک لەو بەرپرسانە وەڵامەکە بە "نالۆجیکی و نائومێدکەر" دەزانن.
"ستێفانی لیختێنشتاین"، پەیامنێری گۆڤاری "پۆلیتیکۆ" لە توییتێکدا نووسی: "دیپلۆماتێکی ئەوروپایی هاوڕا بوو لەگەڵ هەڵسەنگاندنی نەرێنیی ئەمریکا بۆ وەڵامەکەی ئێران و وتی، وەڵامی ئێران نالۆجیکییە. کەسایەتییەکی سیاسیی دیکەش زیادی کرد، وەڵامی ئێران هیچ باش نەبوو."
هەروەها "لارەنس نۆرمەن"، پەیامنێری "واڵستریت ژوورناڵ" لە تویتێکدا لەسەر زاری بەرپرسێکی یەکێتیی ئەوروپاوە نووسی: "وەڵامی ئێران نائومێدکەرە، ئەویش لەکاتێکدا کە دەمانتوانی ڕێککەوتنەکە ببەستین. بەدڵنیاییەوە وەڵامێکی نالۆجیکی بوو."
چەند کاتژمێرێک پاش بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناردنی وەلامی ئێران بۆ یەکێتیی ئەوروپا، وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: "پشتڕاستی دەکەینەوە کە لەڕێگەی یەکێتیی ئەوروپاوە وەڵامی ئێرانمان وەرگرتووە. سەرقاڵین بە هەڵسەنگاندنی وەڵامەکە و هەر لەڕێگەی یەکێتیی ئەوروپاوە وەڵام دەدەینەوە، بەڵام ئاشکرایە وەڵامی ئێران ڕێخۆشکەر نییە."
هاوکات بەمانە، "حسێن شەریعەتمەداری"، بەڕێوەبەری ڕۆژنامەی توندڕەوی "کەیهان" لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی "فارس"ـی سەربە سوپای پاسداران وتوویەتی: "دانوستان بۆ لابردنی بایکۆتەکان هەوڵێکی بێئەنجامە و بە دڵنیاییەوە سوودێکی ئەوتۆی نابێت."
شەریعەتمەداری هەروەها وتوویەتی، تەنیا ڕێگەی ئێران چوونەدەرەوەی ئێران لە پەیمانی "ئێنپیتی" یە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە