close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

گردبوونەوەی مەلاکان لە قۆم بۆ چڕکردنەوەی پرۆژەیاسای بانکداری ئیسلامی

۱۴ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
گردبوونەوەی مەلاکان لە قۆم بۆ چڕکردنەوەی پرۆژەیاسای بانکداری ئیسلامی

ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خەرمانانی ١٤٠١، نزیکەی ١٥٠ کەس لە مەلا و فەقێکانی خوێندنگە ئاینییەکانی شاری قوم، لە خوێندنگای "فەیزییە"ی ئەو شارە گردبوونەوە و ناڕەزاییان دەربڕی بەرامبەر پرۆژەیاسای بانکداریی ئیسلامی لە پەرلەمانی ئێران و داوای چڕترکردنەوەی یاساکان و پەیوەندیی زیاتری مەجلیسی و حەوزەیان  کرد.

ناڕازیان لەسەر ئەم باوەڕەن کە لە پرۆژەیاساکەدا ئەوەندەی پێویست گرنگی نەدراوە بە شەرعی ئیسلام سەبارەت بە بانکداری و هێشتا مەجالی "ڕیبا و سوود"ی تێدا هێڵڕاوەتەوە.

ئەو مەلا ناڕازییانە هەروەها خوازیاریی پەیوەندیی زیاتری مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و خوێندنگەی ئاینییەکان بوون بۆ هەموارسازیی ئەو پرۆژەیاسایە.

ناڕەزایی ئەو مەلایانە هاوکاتە بە بە ناڕەزامەندیی هەندێک لە مامۆستایانی زانکۆ و ئابووری ناسانی ئێران کە پێیان وایە سیستمی بانکی ئێران بەم برۆژەیاسایەوە دەبێت بە ناوەندێکی دەستەمۆ و فەرمانبەری دەوڵەت.

پرۆژەیاسای بانکداریی ئیسلام پاش ٤٤ ساڵ لە شۆڕشی ئیسلامی ٥٧ لەکاتێکدا لە پەرلەمانی ئێران دەخرێتە بەر باس و دەنگدانەوە، کە یاسای "بانکداریی بەبێ‌ڕیبا" ساڵی ١٣٦٢ لەو پەرلەمانەدا پەسند کراوە.

"مەحموود جامساز"، ئابووریناسی ئێرانی لەسەر ئەم باوەڕەیە کە سەرەڕای پەسندبوونی ئەو یاسایە لە ساڵی ١٣٦٢دا، سیستمی بانکی لە ئێران زیاتر لە هەموو جیهانی ڕیبا تێدایە.

خستنەبەر باس و دەنگدانی پرۆژەیاسای بانکداری ئیسلامی لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە ڕۆژی ٣٠ی گەلاوێژی ئەمساڵەوە دەستی پێکردووە. 

لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا، نزیکەی ١٠٠ پسپۆڕ و شارەزای بواری بانکداری لە ئێران، لەوانە پێنج سەرۆکی پێشووی بانکی ناوەندی، لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی پەرلەمان داوایان کردبوو خستنەبەر باس و دەنگدانی ئەو پرۆژەیاسایە بوەستێنێت.

ئەو پسپۆڕە بانکییانە لە نامەکەیاندا هۆشدارییان دابووە "محەمەدباقر قالیباف" کە پرۆژەیاسای سیستمی بانکداریی کۆماری ئیسلامی نەک هیچ کێشەیەکی بانکی ناوەندی و کاروباری ئابووریی لەو وڵاتەدا چارەسەر ناکات، بەڵکو قەیرانەکە قووڵتر دەکاتەوە.

بەقسەی ئەو پسپۆڕانە لەو پرۆژەیەدا دەسەڵاتی حکومەت بۆسەر بانکی ناوەندی نەک کۆنترۆڵ نەکراوە بەڵکو زیاتریش بووە، ئەوەش دەتوانێت ببێتە هۆی هەڵکشانی لەناکاو و لەڕادەبەدەری هەڵئاوسانی ئابووری.

ئەو پسپۆڕانە هەروەها ڕەخنەیان گرتووە، کە ئەو پرۆژەیاسایە دەسەڵاتێکی لەڕادەبەدەر دەداتە "ئەنجومەنی فیقهی"ـی بانکی ناوەندی.

ئەنجومەنی فیقهیی بانکی ناوەندیی ئێران لە سەردەمی سەرۆک‌کۆماریی "حەسەن ڕوحانی"دا دامەزرا و دەستی بەکارەکانی کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی گەلاوێژ، "غوڵامڕەزا مسباحی موقەدەم"، سەرۆکی ئەنجومەنی فیقهیی بانکی ناوەندی ڕایگەیاند، بۆ هەر بانکێک لە ئێران "چاودێرێکی شەرعی" دادەندرێت.

 

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

لە ئێران ١٥ زیندانیی سزادراو بە سێدارە براون بۆ جێبەجێ‌کردنی سزاکانیان

۱۴ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لە ئێران ١٥ زیندانیی سزادراو بە سێدارە براون بۆ جێبەجێ‌کردنی سزاکانیان