close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

پەرلەمانتارێک: زیاتر لە ١٠ ملیۆن بنەماڵە لە ئێران کرێچین

۱۵ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
پەرلەمانتارێک: زیاتر لە ١٠ ملیۆن بنەماڵە لە ئێران کرێچین

نوێنەری شاری ئەهواز لە مەخلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران دەڵێت، لە ئێستادا زیاتر لە ١٠ ملیۆن بنەماڵەی ئێرانی کرێچین و پێویستییان بە خانووە.

"موجتەبا یوسفی"، پەرلەمانتاری ئێرانی ئاماژەی بە ژمارەی بنەماڵە کرێچییەکان لە ساڵی ١٣٩٥ داوە و وتوویەتی، "ئەوسا شەش ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بنەماڵە کرێچی بوون، ئەگەر هەر ساڵەو ملیۆنێکیش بەم ئامارە زیاد بووبێت، ئێستاکە زیاتر لە ١٠ ملیۆن بنەماڵە کرێچین."

ئەوە لەکاتێکدایە کە دۆخی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان لە ئێران لەماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا بەردەوام بەرەو خراپتربوون چووە.

موجتەبا یوسفی لە بەردەوامیی قسەکانیدا هەروەها ئاماژەی بە کردەوەکانی تیمی ئابووریی دەوڵەتی "ئیبراهیم ڕەئیسی" داوە و بە "پێشێلکاری" ناوی بردووە.

ئیبراهیم ڕەئیسی لەکاتی بانگەشەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک‌کۆماریدا جەختی لەوە کردبووەوە کە لە ئەگەری سەرکەوتنیدا ساڵانە یەک ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون بۆ هاوڵاتیان دروست دەکات.

پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵێک بەسەر سەرۆک‌کۆماری ئیبراهیم ڕەئیسیدا هیچ نیشانەیەک بۆ بردنەسەری ئەم بەڵێنەی لە ئارادا نییە.

ڕەئیسی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە سەروبەندی یەکەم ساڵڕۆژی سەرۆک‌کۆمارییەکەیدا، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی "بونیادی مەسکەن" (دامەزراوی نیشتەجێبوون)ـی ئێران کۆبووەوە و وتبووی، خێرایی لە دروست کردنی خانوودا نابێت ببێتە هۆی دابەزینی کوالیتیی یەکەکانی نیشتەجێبوون.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

زەمینەسازییەکان بۆ ڕێبەرایەتیی موجتەبا خامەنەیی بەردەوامی هەیە

۱۴ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
زەمینەسازییەکان بۆ ڕێبەرایەتیی موجتەبا خامەنەیی بەردەوامی هەیە