بەپێی هەواڵێکی "تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان"، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠١، ژمارەیەک لە ژنان لە شاری مەریوان وەک ناڕەزایی بەرامبەر بە "نەبوونی ئاسایش بۆسەر ژیانی ژنان" لەبەر دەم دادگای ئەو شارە گردبوونەوە.
لە ڤیدیۆیەکدا کە ئەو ڕێکخراوە بڵآوی کردۆتەوە دەردەکەوێت، کە ژنانی ناڕازی بە بەدەستەوە گرتنی پانکاردی "ژیانی ژنان لە مەترسیدایە" و وتنەوەی دروشمی "ئێمە ئاسایشمان دەوێت" لەدژی نەبوونی ئاسایش بۆسەر ژیانی ژنان ناڕەزایی دەردەبڕن.
ئەم گردبوونەوەیە لەپاش ئەوەوە دێت، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پیاوێک لە شاری مەریوان هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی ژنێکی تەنیا و هەوڵی دەستدرێژی کردنەسەری ئەو ژنەی داوە.
وەک تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان نووسیویەتی، لە بەرامبەردا ئەو ژنە ناچار بووە خۆی لە پەنجەرەی نهۆمی دووەمی بیناکەیانەوە هەڵداتە خوارەوە.
لەو هەواڵەدا هاتووە، کە باری تەندروستی ئەو ژنە لە ئێستادا ناجێگیرە و لە نەخۆشخانەدا لەژێر چاودێریی پزیشکی دایە.
"زاهد کەریمی"، داواکاری گشتی مەریوان لەگەڵ پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە، ڕەتی کردۆتەوە پیاوە تاوانبارەکە ئازاد کرابێت.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە