دەرەنجامەکانی ڕاپرسیییەک لە ٤٠ سەرمایەداری ئێرانی دەریدەخات، کە ٨٧٪ لەوان هیچ بەرچاو ڕوونییەکیان لە داهاتووی ئەو وڵاتە نییە بۆ خستنەگەڕی سەرمایەکەیان.
ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خەرمانان ڕۆژنامەی "دونیای ئیقتساد" دەرەنجامەکانی ئەو ڕاپرسییەی بڵاو کردەوە و ئاشکرای کرد، کە نزیکەی نیوەی ئەو سەرمایەدارانە بیر لەوە دەکەنەوە سەرمایەکەیان لە دەرەوەی ئێران بخەنە گەڕ.
لەو ڕاپۆرتەی دونیای ئیقتساددا هەروەها هاتووە، کە نزیکەی ٧٠٪ لەو سەرمایەدارانە هەمووی یان بەشێکی سەرمایەکەیان لە ئێران بردۆتە دەرەوە.
بەپێی ئەو ڕاپرسییە، زۆربەی ئەو سەرمایەدارانە "ناسەقامگیریی ئابووری" بە هۆکاری سەرەکیی دوودڵییان دەزانن بۆ خستنەگەڕی سەرمایەکەیان لە ناوخۆی ئێراندا.
وەک ئاشکرا کراوە، تەنیا لە ساڵی ١٣٩٠دا بارستایی کەڵەکەبوونی سەرمایە لە ئێران ئەوەندەی ٤٠٪ دابەزیوە و ئەم داکشانە لە ساڵی یەکەمی سەرۆککۆماریی "ئیبراهیم ڕەئیسی"یشدا بەردەوامیی هەبووە.
لێکدانەوەیەکی بانکی جیهانی لە ساڵی ٢٠١٥دا دەریدەخات، کە گرنگترین هۆکاری داکشانی "تێکڕای بەرهەمی نیشتمانی" (GDP) لە ئێرانی پاش شۆڕشی ئیسلامیدا، دابەزینی ڕێژەی خستنەگەڕی سەرمایە بووە.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، تێکڕای بەرهەمی نیشتمانی لە ئێرانی پاش شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧دا ئەوەندەی ٣٠٪ داکشاوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە