بەپێی هەواڵێکی "هەنگاو"، سەربازێکی کورد کە لە ناوەندی پۆلیسی شاری "چایپارە" سەرقاڵ بووە بە تێپەڕ کردنی خزمەتی زۆرەملیی سەربازییەکەی، بە گولـلەی فەرماندەکەی کوژراوە.
هەنگاو ناسنامەی ئەو هاوڵاتییە کوردەی بە "موحەرەم ئەشرەفی"، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی شاری سەڵماس ڕاگەیاندووە.
بەپێی ئەو هەواڵە موحۆەرەم ئەشرەفی لەکاتێکدا بە گولـلەی فەرماندەکەی کوژراوە کە تەنیا ٤٠ ڕۆژی مابوو ماوەی خزمەتەکەی سەربازیی کۆتایی بێت.
لە هەواڵەکە لەسەر زاری سەرچاوەیەکەوە هاتووە، لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چەند جارێک بەهۆی جیاوازیی ئیتنیکی و مەزهەبییەوە گرژی و نکۆکی لەنێوان موحەرەم و فەرماندەکەیەوە هاتوبووە ئاراوە.
بەگوێرەی قسەی ئەو سەرچاوەیە، موحەرەمە هەر لەمیانەی ئەو ناکۆکییانەدا لەلایەن فەرماندەکەیەوە هەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کە ناوەندە ئەمنییەکان بە بنەماڵەی ئەشرەفییان وتووە کە کوشژرانی کوڕەکەیان بە ئەنقەست نەبووە و هەڕەشەیان لێکردوون لەگەڵ میدیاکان لەو بارەیەدا قسە نەکەن.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە