بەپێی ئاماری ئەنجومەنە پیشەییاکان و بەرپرسانی حکومەتی ئێران، سەرەڕای ئەوەی دەوڵەت بەڵێنی کڕینی بڕی حەوت هەزار و ٢٠٠ میلیارد تمەن لە گەنمی جووتیارانی کوردستانی داوە، تاوەکو ئێستا تەنیا چوار هەزار و ٢٠٠ میلیارد تمەنی ئەو بڕە پارەیەی پێداوەن.
ئەمرۆ یەکشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠١، ئاژانسی هەواڵی "کوردپرێس" بەبڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک ئەمەی ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد کە بڕی سێ هەزار میلیارد تمەن لەو پارەیەی دەوڵەت بەڵێنی داوە بە جووتیارانی کوردستان، هێشتا نەدراوە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، ئەوە یەکەم ساڵ نییە کە پێدانی پارەی جووتیارانی کوردستان وەپاش دەکەوێت، چونکە کوردستان دوا پارێزگایە کە دروێنەی گەنمی تێدا دەکرێت دەوڵەت تووشی کەمیی بوودجە بووە بۆ کڕینی گەنمی جووتیارانی ئەو پارێزگایە.
وەک لە ئامارەکاندا هاتووە، دەوڵەت پابەند بووە بەوەی بڕی ٦٠٩ هەزار و ٧٩٠ تۆن گەنم لە کێڵگە دێمی و ئاوییەکانی کوردستان بکڕێت، ئەمەش ١١٨٪ زیاترە بەراورد بە ساڵی ڕابردوودا.
لە ئێستادا کە دروێنەی گەنم لە کوردستان کۆتایی هاتووە تەنیا ٤٠٪ی ئەو بڕە پارەیەی دەوڵەت بەڵێنی دابوو دراوە بە جووتیاران.
کوردپرێس هەروەها ئاماژەی بەوە داوە، کە ئەو پارەیە بڕیاربوو تاوەکو ٤٨ کاتژمێر بخرێتە سەر حسابی جووتیاران، بەڵام وا دوو مانگی بەسەردا تێپەڕدەبێت و هێشتا دەوڵەت بەڵێنەکەی جێبەجێ نەکردووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە