close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

فەرماندەی ئەرتەش: درۆنێکمان ساز کردووە تایبە بە لەناوبردنی ئیسرائیل

۲۱ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بەکارهێنانی درۆنی دوورئاوێژ لە نمایشی سەربازیی ئەم دواییانەی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیدا
بەکارهێنانی درۆنی دوورئاوێژ لە نمایشی سەربازیی ئەم دواییانەی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیدا
فەرماندەی هێزی پیادەی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا بانگەشەی ئەوەی کرد، کە ئێران درۆنێکی پێشکەوتووی دوورئاوێژی دروست کردووە تایبەت بە هێرش بۆسەر حەیفا و تەل‌ئەڤیڤ و لەنباوبردنی ئیسرائیل.

فەرماندەی هێزی پیادەی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا بانگەشەی ئەوەی کرد، کە ئێران درۆنێکی پێشکەوتووی دوورئاوێژی دروست کردووە تایبەت بە هێرش بۆسەر حەیفا و تەل‌ئەڤیڤ و لەناوبردنی ئیسرائیل.

"کیومەرس حەیدەری"، شەوی یەکشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠١ لە بەرنامەیەکی کەناڵی یەکەی تەلەڤیزیۆنی ڕەسمی کۆماری ئیسلامیدا ئامادەبوو و وتی ناوی ئەم درۆنە "ئارەش‌دوو"ـە و ڤێرژنێکی پێشکەوتووە لە درۆنی "ئارەش‌یەک".

حەیدەری لە قسەکانیدا هەروەها ئاماژەی بە دروشمی "لەناوبردنی ئیسرائیل"ـی کۆماری ئیسلامیی دا و وتی: "ئارەش دوو فڕۆکەیەکی بێ‌وێنەیە کە تەنیا بۆ ئەم کارە دروست کراوە."

هەرچەند فەرماندەی هێزی پیادەی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئاماژەی بە دووریی پێکانی درۆنی ئارەش‌دوو نەدا، بەڵام ئاماژەی بەوە کرد کە ئێران ئێستاکە درۆنی هەیە بە دووریی پێکانی دوو هەزار کیلۆمەترییەوە.

ئەم هەڕەشانەی کۆماری ئیسلامی لەکاتێکدایە، کە بەرپرسانی ئیسرائیل بە بەردەوامی لەسەر هەناردەکرانی درۆنی ئێرانی بۆ گروپە میلیشیا فەلەستینییەکان و حزبوڵای لوبنان هۆشدارییان داوە.

"بێنی گانتز"، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل مانگی سەرماوەزی ساڵی پار وتبووی، کۆماری ئیسلامی دوورگەکانی ئەبوومووسا و قشم و بەندەری چابەهاری کردووە بە کۆگای درۆن و لە بارەگاکانی ئەو ناوچانەوە هێرشی بەدرۆن ئەنجام دەدات.

لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، سوپای پاسداران چەند ڤیدیۆی لە کۆگا ژێرزەمینییەکانی بڵاو کردۆتەوە کە تیایاندا سەدان درۆن ڕادەگیرێن.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

حکومەتی ئێران بڕی سێ هەزار میلیارد تمەن پارەی جووتیارانی کوردستانی نەداوە

۲۰ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
حکومەتی ئێران بڕی سێ هەزار میلیارد تمەن پارەی جووتیارانی کوردستانی نەداوە