close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ڕزگار محەمەدزادەی کۆڵبەر بەگولـلەی هێزەکانی ئێران کوژرا

۲۱ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ڕزگار محەمەدزادەی کۆڵبەر بەگولـلەی هێزەکانی ئێران کوژرا

بەگوێرەی هەواڵێکی "کۆڵبەرنیوز"، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠١، لە سنووری بانە لە ئەنجامی تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران بەرەو کاروانێکی کۆڵبەران، "ڕزگار محەمەدزادە" گیانی لەدەستدا.

لەو هەواڵەدا هاتووە، ڕزگار محەمەدزادە کە لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کراوەتە ئامانجی گولـلەی هێزە سەربازییەکانی ئێران، تەمەن ٤٠ ساڵ و باوکی دوو منداڵ بووە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو"یش ڕایگەیاندووە، کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا کۆڵبەرێکی دیکەش بەناوی "سەعید کەریمی" بە سەختی بریندار بووە.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، تەنیا لە ساڵی ٢٠٢١دا ٥٢ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کوژراون و ١٦٣ کۆڵبەری دیکەش برینداربوون.

هەروەها لەماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا ٥٤٧ کۆڵبەر لەو ناوچانە کوژراون و زیاتر لە هەزار و ٦١ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

کۆڵبەری ساڵانێکی درێژە لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بووە بە دیاردە و هەزاران هاوڵاتی لەڕووی ناچاری و هەژارییەوە ڕوویان کردۆتەوە ئەو پیشە پڕمەترسییە.

نەبوونی هەلی کار، هەژاری و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی لەئاستی دۆخی ژیانی هاوڵاتیاندا بە هۆکارگەلی سەرەکیی دیاردەی کۆڵبەری دەزانرێت لە کوردستان.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

فەرماندەی ئەرتەش: درۆنێکمان ساز کردووە تایبە بە لەناوبردنی ئیسرائیل

۲۱ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
فەرماندەی ئەرتەش: درۆنێکمان ساز کردووە تایبە بە لەناوبردنی ئیسرائیل