"دەیڤید بارنیا"، سەرۆکی دەزگای هەوالگریی ئیسرائیل (مۆساد) دەڵێت، "کۆماری ئیسلامی لەدژی هاوڵاتیانی ئیسرائیلی هەرچییەک بکات وەڵامی هەژێنەری تەلئەڤیب لەناو خاکی خۆیدا وەردەگرێتەوە."
ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠١، بارنیا لە کۆنفرانسی ساڵانەی دامەزراوی "سیاسەتی دژی تیرۆریزم" لە زانکۆی ڕایشمانی هێرتزێلیا وتی: "ڕێبەری ئێران دەبێت باش لەوە بگات، کە هێرش لەدژی ئیسرائیل یان ئیسرائیلیەکان، بەڕاستەوخۆ بێت یان ناڕاستەوخۆ و لەڕێگەی میلیشیاکانیانەوە، وەڵامی توندی ئیسرائیلی بەدواوە دەبێت لەدژی ڕێبەرانی حکومەت و لە خاکی خۆیاندا."
سەرۆکی مۆساد هەروەها جەختی لەوە کردەوە، کە ئەوان کاریان بەسەر میلیشیاکانی سەربە کۆماری ئیسلامییەوە نییە، بەڵکو ڕێک ئەوانە دەکەنە ئامانج کە میلیشیاکانیان پڕچەک کردووە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی ئەوەی کرد، کە واژۆبوونی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەنێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکادا، ئێران لە هێرشەکانی مۆساد ناپارێزێت.
هەروەها هەوڵەکان بۆ ژیاندنەوەی ڕێککەوتنی بەرجامی بە "کارێکی قێزەون" ناوزەد کرد و وتی: "ئەم ڕێککەوتنە لەسەر بنەمای درۆکانی ئێران ڕێک خراوە، ئێران بەدووی دەست گەیاندن بە چەکی ئەتۆمییەوە و ئەوەش هەبوونی ئیسرائیل دەخاتە مەتیرسییەوە."
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە