"هیوا عەزیزنەجات"، ئەندامی هەڵبژاردەی نیشتمانیی کاراتەی ئێران لەکاتی کۆڵبەریدا کرایە ئامانجی گولـلەی هێزە سەربازییەکانی ئێران و بەسەختی برینداربوو.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی "کوردپا"، هیوا تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی بانەیە و ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەرمانان بەبێ ئەوەی پێشوەخت هۆشداریی وەستانی بدرێتێ تەقەی لێکراوە.
لەو هەواڵەدا هاتووە کە گولـلە بەر قاچی ئەو وەرزشکارە کۆڵبەرە کەوتووە و لەئێستادا لە نەخۆشخانەی "سەلاحەدین ئەیوبیئ"ـی بانە لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.
هیوا عەزیزنەجات ساڵی ڕابردوو لە پێشبرکێی سەراسەریی ئێراندا مەدالیای زێڕی دەستەی ٥٥ کیلۆگرامی بەدەست هێنابوو.
کوردپا نووسیویەتی، ئەو وەرزشکارە بەمەبەستی دابین کردنی خەرجی ئامادەبوون لە پێشبرکێی نێودەوڵەتیی کاراتە کە مانگی داهاتوو لە تورکیا بەڕێوەدەچێت ڕووی کردبووە کۆڵبەری.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە