لەپاش سەرنەگرتنی هەوڵەکانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ ژیاندنەوەی ڕێککەوتنی "بەرجام" لەنێوان ئێران و ئەمریکادا، بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی ئێران ڕووی لە هەڵکشان کردەوە و ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠١ گەیشتە نزیک ٣٢ هەزار تمەن.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕەکانی ڕاگەیاندنی بەهای دراو لە ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە بەهای دۆلار گەیشتۆتە ٣١ هەزار و ٧٠٠ تمەن.
ئەمەش لە ڕۆژی ١٠ی گەلاوێژەوە بۆ ئێستا بەرزترین بەهای دۆلارە کە بەپێی تمەن تۆمار کراوە.
بەهای دۆلار لە ئێران تاوەکو سەرەتای مانگی گەلاوێژ ٣٢ هەزار تمەن بوو، بەڵام لەپاش ئامنادەبوونی دەقی ڕێککەوتنەکەی نێوان ئێران و ئەمریکا لەلایەن یەکێتیی ئەوروپاوە، لەماوەی مانگێکدا بۆ خوار ٢٩ هەزار تمەن داکشابوو.
لە سەرەتای مانگی خەرمانانیشەوە بۆ ئێستا بەهای دۆلار نزیکەی سێ هەزار تمەن بەرزبۆتەوە و ئەمەش بەپێی پێشبینییەکان بەردەوامیی دەبێت.
ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ مەرجەکانی کۆماری ئیسلامی لەسەر ئەو ڕێککەوتنە، کە بەرپرسانی ئەورپایی بە نالۆجیکی و نائومێدکەر ناویان بردبوو.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە