close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

لوتفوڵا ئەحمەدی، چالاکی کرێکاری لە سنە دەستگیر دەکرێت

۲۸ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لوتفوڵا ئەحمەدی، چالاکی کرێکاری لە سنە دەستگیر دەکرێت

"لوتفوڵا ئەحمەدی"، چالاکی مەدەنی و کرێکاریی ناسراوی خەڵکی سنە، لەمیانەی ناڕەزاییەکانی خەلکدا بەرامبەر بە کوژرانی ژینا ئەمینی دەستگیر کراوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئێران وایەر کەوتووە، لوتفوڵا ئەحمەدی شەوی یەکشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠١ بە بێ داوای دادگا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیرانی ئەو چالاکە کرێکارییە کوردە لەبەر دەستدا نییە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ناڕەزاییەکان بەرامبەر بە کوژرانی ژینا ئەمینی لە کوردستان لە سێیەم ڕۆژیدا بە مانگرتنی گشتی درێژەی هەیە.

بەگوێرەی هەواڵەکان، خەڵک لە مەریوان، سەقز، دیواندەرە، سنە، کامێران، کرماشان، بۆکان، مەهاباد، شنۆ، نەغەدە، پیرانشار و سەردەشتیش تەڤڵی مانگرتنەکە بوون.

هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی مانگرتنی سەرتاسەری لە زۆربەی شارەکانی کوردستان، ژمارەیەک لە هاوڵاتیان لە شاری دیواندەرە ڕژانە سەر شەقام و دروشمی "ژن ژیان ئازادی"یان وتەوە.

هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی بە چەکی گەرم ڕووبەڕووی گردبوونەوەی ناڕەزایی خەڵکی دیواندەرە بوونەوە و لانیکەم یەک کەسیان بەگولـلەی ساچمەیی بریندار کرد.

خوێندکارانی زانکۆی "ئەمیر کەبیر"ـی تاران تەڤلی ناڕەزایی گشتی بوون بەرامبەر بە کوژرانی ژینا_ئەمینی و لە حەوشەی زانکۆکەیان گردبوونەوە. ئەو خوێندکارانە بە یەک دەنگ ئەم دروشمەیان وتەوە "دەیکوژم دەیکوژم ئەوەی خوشکەکەمی کوشت!"

لەدرێژەی ئەو ناڕەزاییانەدا ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆ "تەربیەت‌مودەریس"ـی تاران  گردبوونەوە و دروشمی "کوردستان کوردستان، گۆڕستانی فاشیستان"یان وتەوە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

فەرانەک ڕەفیعی، چالاکی ژینگەپارێز لە شەوی ڕابردووەوە دەستگیر کراوە

۲۸ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
فەرانەک ڕەفیعی، چالاکی ژینگەپارێز لە شەوی ڕابردووەوە دەستگیر کراوە