close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ئاسۆ جەواهری: حیجاب هەموو چرکەیەک عەزابی داوم

۲۸ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئاسۆ جەواهری: حیجاب هەموو چرکەیەک عەزابی داوم

 "ئاسۆ جەواهری"، داوەری ناسراوی فووتباڵی ژنانی ئێران لە هەژماری ئینستاگرامەکەیدا ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر بە "حیجابی زۆرەملی" و بە "داردەستی کۆیلەیی و سەرکوتی ژنان" ناوی برد.

جەواهری لە بەشێکی ئەم نووسراوەیدا دەڵێت، "بە دەنگی بەرز وتوومە و دیسان دووپاتی دەکەمەوە، هەموو چرکەیەک کە بە حیجابەوە، بەم داردەستی کۆیلەیی و سەرکوتەوە وەرزشم کردووە و ژیاوم، عەزابم چەشتووە."

ئاسۆ هەروەها نووسیی، "نە تازیەبارم و نە خەمبار، توورەم، ساڵانێکە توورەم، وەک هەموو دانیشتووەکی دیکە، لەم هەموو ساڵە ڕەش و پڕ لە سێدارە و مەرگەدا."

ئاسۆ جەواهری، لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٦ لە شاری سنەیە و یەکێکە لە ناودارترین کەسایەتییە وەرزشییەکانی ئێران.

ڕێبەندانی١٣٩٩، ئاژانسی هەواڵی "ئیسنا"ـی ئێرانی ڕایگەیاند، ئاسۆ جەواهێری داوەری نێودەوڵەتیی فووتباڵی ژنان بەهۆی "لێکۆڵینەوە لە بواری کۆمەڵناسی وەرزش" و "لێکۆڵینەوە لەسەر ڕەگەز و ئابوری سیاسی لە وەرزشدا" لە داوەریرکردنی فووتباڵ بێبەشکرا.

ئاسۆ لە نووسراوەکەی ئەمڕۆیدا ئامژەی بە نەمانی لە فووتباڵی ئێراندا داوە و نووسیویەتی، "دڵگران نیم لەوەی لەو فووتباڵەدا نەماوم، چونکە هەبوون لەو فووتباڵەدا تەنێ لە خزمەتی ئامانجەکانی دەسەڵاتداری دایە."

ئاسۆ جگە لەوەی داوەری نێودەوڵەتیی فووتباڵ و فووتساڵ و یاریزانێکی کۆنەکارە، شاخەوانێکی پرۆفێشناڵ و چالاکی ژینگەپارێزیشە.

 

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ئیبراهیم ڕەئیسی بەرگری دەکات لە کوشتاری ٦٧

۲۸ خەرمانانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئیبراهیم ڕەئیسی بەرگری دەکات لە کوشتاری ٦٧