بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستی ئێرانوایەر کەوتووە، "مهدی باقرزادە"، شانۆکاری تارانی لەمیانەی ناڕەزاییەکانی شەوی ڕابردووی پایتەختدا دەستگیر کراوە.
شەوی ڕابردوو یەکشەممە ٢٨ی خەرمانان، ژمارەیەکی بەرفراوانی هاوڵاتیان لە تارانی پایتەخت دژی کوژرانی ژینا ئەمینی ڕژانە سەر شەقامی "حیجاب"ـی تاران.
لەڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بۆتەوە دەردەکەوێت، مهدی باقرزادە لەمیانەی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆسەر ناڕازییان دەستگیر دەکرێت.
هەروەها دەبیندرێت، کە هێزە ئەمنییەکان هەڵسوکەوتی توندوتیژ بەرابەر بەو شانۆکارە پیشان دەدەن.
هاوکات ڕۆژی ڕابردوو ، هاوڵاتیان لە هەموو شارەکانی کوردستان بە نیشانەی ناڕەزایی بازاڕیان داخست و نووچەنە سەر کار.
لە چەندین شاریش، لەوانە دیواندەرە گردبوونەوەی ناڕەزایی ئەنجام درا، بەگوێرەی دوایین هەواڵەکان چەندین کەس لەو گردبوونەوانەدا بریندار بوون و هەندێکیان بە برینداری گیراون.
هەندێک لە سەرچاوەکان، باس لە کوژرانی چەندین هاوڵاتی بە گولـلەی هێزە ئەمنییەکان لە مەهاباد، دیواندەرە و سەقز دەکەن.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە