بەرپرسێکی ئەمنیی پێشووی کۆماری ئیسلامی کە لەئێستادا وەک ڕاوێژکار هاوکاریی ناوەندە ئەمنییەکان دەکات، لە لێدوانێکدا بۆ ئێرانوایەر دەڵێت، حکومەت سەری سووڕ ماوە لە بەرفراوانی لەڕادەبەدەری ناڕەزاییەکان و دوور نییە لەکاردانەوەدا دەست بکات بە کوشتاری هاوڵاتیانی ناڕازی لەسەر شەقامەکان.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا، کە فەرماندەکانی سوپای پاسداران هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی دیکەی کۆماری ئیسلامی تۆمەتبار دەکەن بە کەمتەرخەمی و بەنیازن بە فەرمانی "عەلی خامەنەیی" توندتر لەپێش ڕووبەڕووی ناڕازییان ببنەوە.
ئەرو سەرچاوەیە هەروەها وتی، لە فەرماندەکانی سوپای پاسدارانی بیستووە خامەنەیی ئاگردانی لەچکە و باڵاپۆش لەسەر شەقامی بە "موحاربە" (دژایەتیکردنی خودا) ناوبردووە.
ئەو ڕاوێژکارە ئەمنییەتییەی کۆماری ئیسلامی وتی: "ئاغا (مەبەستی عەلی خامەنەییە) فەرمانی داوە ڕەحم بە کەس نەکەن و وتوویەتی واتای نییە ژن لەسەر شەقام حیجابەکەی ئاگر بدات، ئەمە موحاربەیە."
ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەپێی یاسای کۆماری ئیسلامی سزای موحاربە لە ئێران سێدارەیە.
ئەم بەرپرسە لەکۆتاییدا ئاماژەی بەوە دا، کە ناڕەزاییەکانی کوردستان هێزە چەکدارەکانی ئێرانی تووشی نیگەرانی کردووە و هۆشداریان داوە بە بەرپرسانبی حکومەتی هەرێمی وکردستان کە هاوکاری حزبەکانی ڕۆژهەڵات نەکەن.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە