close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ئاسایشی سلێمانی هێرش دەکاتە سەر گردبوونەوەی پشتگیری بۆ ناڕەزاییەکانی ئێران

۶ ڕەزبەری ۱۴۰۱
ئاسایشی سلێمانی هێرش دەکاتە سەر گردبوونەوەی پشتگیری بۆ ناڕەزاییەکانی ئێران

هەوراز ئەحمەد - سلێمانی

 

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕەزبەر، دوابەدوای هێرشەکانی سوپای پاسداران بۆسەر کەمپ و بارەگاکانی حزبەکانی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک لە هاوڵاتیان لە شاری سلێمانی ڕژانە سەر شەقام و وێڕای سەرکۆنەکردنی ئەو هێرشانە، پشتگیریی خۆیان بۆ ناڕەزاییەکان لە ئێران و ڕۆژهەڵات دەربڕی.

هاوڵاتیان بە وتنەوەی دروشمی "ژن ژیان ئازادی"، ژینا بووکی کوردستان، بووی بە پێشەنگو  داستان"، "ڕۆژهەڵات بیزانە، سلێمانیت پشتیوانە" و "ئێوە قەت بەتەنها نین، ئێمە پشتیوان‌تانین" و "بژی هێزی ڕاپەڕین تا سەرکەوتن نابەزین" لە شەقامی سالم ڕێپێوانیان ئەنجام دا.

لە گەرمەی گردبوونەوەکەدا، هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کە بەڕواڵەت بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران لە شوێنەکە ئامادە بوون، هێرشیان کردە سەر هاوڵاتیان.

ئەو هێزانە بە داری کارەبایی و گازی فرمێسکڕێژ هەڵیانکوتایە سەر هاوڵاتیان و بڵاوەیان بە خۆپیشاندانەکە کرد.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

زەهرا دۆغان بۆ پشتگیریی شۆڕشی ژنان خوێنی سوڕی مانگانە پیرۆزدەکات

۵ ڕەزبەری ۱۴۰۱
زەهرا دۆغان بۆ پشتگیریی شۆڕشی ژنان خوێنی سوڕی مانگانە پیرۆزدەکات