ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠١، هێزە چەکدارەکانی کۆماری لە سنووری "هەنگەژاڵ"ـی بانە تەقەیان لە کۆڵبەرێک کردووە و کوشتوویانە.
ئاژانسی هەواڵی "کوردپا"، ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی بە "سامان زارعی" ئاشکرا کردووە و نووسیویەتی خەڵکی بانە بووە.
کوردپا نووسیویەتی، هێزە سەربازییەکانی سەر سنووری ئێران بەبێ هۆشداریی پێشوەخت تەقەیان لە سامان زارعی کردووە.
وەک لەو هەواڵەدا ئاماژە دراوە، تەرمی ئەو کۆڵبەرە جوانەمەرگە هێشتا رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
بەپێی ئاماری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، تەنیا لە ساڵی ٢٠٢١دا ٥٢ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کوژراون و ١٦٣ کۆڵبەری دیکەش برینداربوون.
هەروەها لەماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا ٥٤٧ کۆڵبەر لەو ناوچانە کوژراون و زیاتر لە هەزار و ٦١ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
کۆڵبەری ساڵانێکی درێژە لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بووە بە دیاردە و هەزاران هاوڵاتی لەڕووی ناچاری و هەژارییەوە ڕوویان کردۆتەوە ئەو پیشە پڕمەترسییە.
نەبوونی هەلی کار، هەژاری و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی لەئاستی دۆخی ژیانی هاوڵاتیاندا بە هۆکارگەلی سەرەکیی دیاردەی کۆڵبەری دەزانرێت لە کوردستان.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە